ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سوریا گوتویەتی هێزەکانی سەر بە حکومەت خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری
شاری ڤیسبادنی ئەڵمانیا ئەو پەیکەرە کاتیـیەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای لە گۆڕەبانێکی شارەکەی لادا پاش ئەوەی شەڕ و ئاژاوەی لێکەوتەوە
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت داعش لە ئێستادا تەنیا 2% ی ئەو ناوچانەی بەدەستەوە ماوە کە پـێشتر لە ساڵانی 2014 و 2015 داگیرکردبوون
پـۆلیسی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لەسەر ئەو توندوتیژیانەی شاری کیمنتسی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە و بوونە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی بە لایەنی کەم 8 کەس
جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانی قەتەر دەڵێت پەرە بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان دەدەن و بنکە ئاسمانیـیەکانیان فراوانتر دەکەن و بنکەی نوێ دەکەنەوە
سەرۆکی ئێران دەڵێت ئەو خۆپـیشاندانە ناڕەزایـیانەی لە سەرەتای مانگی یەک لە وڵاتەکە ئەنجامدران وەهایان لە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ساڵی 2015 بکشێتەوە
گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ پاش ئەوەی لە پـێشبڕکی یاریـیەکی سەر کۆمپـیوتەر دۆڕاندی بە دەمانچە 2 کەسی کوشت و 9 کەسی دیکەی بریندارکرد و پاشان خۆی کوشت
هانۆی پایتەخی ڤێتنام لە رۆژی دووشەممە رێز و ستایشی خۆی بۆ سیناتۆری پێشووی وڵاتە یەکگرتووەکان نیشان دا، کە سەردەمانێک دوژمن بوو و یارمەتی دا لە سارێژکردنەوەی برینەکانی شەڕی ڤێتنام پاش ئەوەی ساڵانێکی وەکو زیندانی لە شارەکەدا بەسەر برد.
ڕاپـۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت هێزە چەکدارەکانی میانمار خراپـترین تاوانیان بەرامبەر موسڵمانە ڕۆهینگیاکان ئەنجامداوە، بۆیە دەبێت لێکۆڵینەوە لەگەڵ جەنەڕاڵە باڵاکانی ئەو وڵاتە بکرێت و بە تاوانی جینۆساید دادگایی بکرێن
سیناتۆری ئەمەریکایی جۆن مەککەین پاش ململانێـیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک ئەمڕۆ شەممە لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
گەورە دیپلۆماتی پاکستانی دەڵێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە هیچ شتێک نەکردووە لەسەر جموجۆڵی تێرۆریستان لە پاکستاندا
وەزیری بەرگری پێشوویی ئەمەریکا و بەڕێوەبەری پێشویی CIA لییۆن پەنێتتا دەڵێت نابێت لە بەرامبەر هێرشە ئەلیکترۆنی و هاککردنەکانی رووسیا دژ بە ئەمەریکا بێدەنگ بین
بەنجامین نەتەنیاهو، هێرشێکی زارەکی کردۆتە سەر ئەو یارمەتییەی برۆکسل بۆ تارانی تەرخانکردووە
سیناتۆر جۆن مەککەین بڕیاریداوە چیی دی چارەسەری تەندروستی وەرنەگرێت بۆ ئەو شێرپەنجەیەی لە مێشکی ئەم سیناتۆرە دێرینەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای داوە
کاربەدەستانی یۆنان دەڵێن کوردە پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکیا کە تاوانبارکرابوو بەوەی سووکایەتی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کردووە، داوای مافی پەنابەری سیاسی لە وڵاتی یۆنان کردووە
ستافان دی میستورا نێردراوی نێودەوڵەتی بۆ سوریا داوای لە ئێران و تورکیا و ڕووسیا کردووە ئامادەی ئەو وتووێژانە بن کە لە بارەی کۆمیتەی دەستوری سوریا لە 11 و 12 ی مانگی نۆ لە جنێڤ بەڕێوەدەچن
تیمێکی لێکۆڵینەوە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیکردووە بە کارەکانی خۆی لە عێراق. کاری ئەم تیمە لێکۆڵینەوە کردنە لە تاوانەکانی تێرۆریستانی داعش
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی ئاگاهیداوە دژی شیانی هێرشیکی حکومەتی سوریا بۆسەر دوا پێگەی ئۆپزسیۆنی سوریا.
دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پێدەچێت دەستبکات بە هەڵمەتێک دژی هەر هەوڵێک بدرێت بۆ لادانی لە پۆستەکەی.
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەڵێت ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش چیتر کاریگەری نەماوە، بە تایبەتی لەم کاتەی نزیکبووەتەوە لەوەی تەواوی چەکدارانی لەدەست بدات
زیاتر نیشـان بده