Accessibility links

لەسەر یاریـیەکی کۆمپـیوتەر 2 کەسی کوشت و 9 ی دیکەی بریندارکرد


گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ پاش ئەوەی لە پـێشبڕکی یاریـیەکی سەر کۆمپـیوتەر دۆڕاندی بە دەمانچە 2 کەسی کوشت و 9 کەسی دیکەی بریندارکرد و پاشان خۆی کوشت.

دەیڤد کاتز ڕۆژی یەکشەممە لە شاری بەڵتیمۆری ویلایەتی مێریلاند بۆ شاری جاکسۆنڤیڵ لاندنگی ویلایەتی فلۆریدا ڕۆیشتبوو بە ئامانجی بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە پـێشبڕکێـیەکی یاریەکی کۆمپـیوتەر بە ناوی Madden NFL 19 ، بەڵام شکستی هێنا.

شکستهێنانەکەی وەهای لێکرد کۆنترۆڵی خۆی لە دەست بدات و بە دەمانچەیەک کە پـێی بووە ئەو کوشتنکاریـیەی ئەنجام دا و ژیانی خۆشی لەدەست دا.

یەکێک لە گەنجەکانی لە یاریـیەکە بەشداربوو، لەسەر تویتەرکەی نووسیویەتی" کەمێک شانسم هەبوو، گولـلەکە بەر پەنجەم کەوت."

پاشان نووسیویەتی ئەوە ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم بوو.

XS
SM
MD
LG