هەردوو هێڵی ئاسمانی Air France و British Airways ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایانگەیاند لە مانگی داهاتووە گەشتەکانیان بۆ تارانی پایتەختی ئێران ڕادەگرن
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو هێرشەی ئەمڕۆ پـێنجشەممەی فەڕەنسا ڕاگەیاند، ئەوەی کەسێک لە پاریسی پایتەخت بە چەقۆ دایکی و خوشکی کوشت و پاشان بە دەستی هێزەکانی ئاسایش کوژرا
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە پـێشێلکاریـیەکانیان لە عەفرین بەبێ ئەوەی کەس ڕێگریـیان لێبکات یان شتێک هەبێت سڵی لێبکەنەوە
دادگای باڵای یۆنان تانەیەکی حکومەتی وڵاتەکەی ڕەتکردەوە لە بارەی یەکێک لەو هەشت سەربازە تورکەی بە هەلیکۆپتەرێک بۆ وڵاتەکەیان هەڵهاتن لە پاش هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیا
ڕێبەری هاوبەندی ناسراو بە "هەیئەت تەحریر ئەلشام" دەڵێت لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا شەڕی هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکەن و ئامادە نین وەکو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرعا پاشەکشە بکەن
لە نێوەندی تێکچوونی پەیوەندیـیەکانی نێوان وڵاتە عەرەبیـیەکانی کەنداو و قەتەر کە زیاتر لە ساڵێکە درێژەی کێشاوە، بەحرەین بڕیاری دا پـێدانی ڤیزە بە قەتەریـیەکان ڕابگرێت
کۆمپانیای ڕۆس ئۆبرۆن ئێکسپـۆرتی ڕووسیایی دەڵێت لە ساڵی داهاتوو دەستدەکات بە پـێدانی کۆمەڵە ئامێرەکانی سـیستەمی بەرگری موشەکی جۆری S-400 بە تورکیا
ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم دەڵێت کۆریای باکور بەردەوامە لە چالاکیـیە ناوکیـیەکانی سەرەڕای ئەوەی کیم جۆنگ ئون ڕێبەری ئەو وڵاتە لە بەهاری ئەمساڵدا نیازی خۆی بۆ نەهێشتنی چەکی ناوکی لە نیمچە دورگەی کۆریا دەربڕیبوو
دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا دوو ئێرانیـیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی سیخوڕی بۆ حکومەتی ئێران پاش ئەوەی زانیاریـیان لەسەر نەیارانی ڕژێمی تاران لە ناو ئەمەریکا کۆکردبووەوە و بە نهێنی وێنەی چەند شوێنێکی جووەکانیان گرتبوو
پارێزەرێکی ئێرانی دەڵێت ڕۆژنامەوانێکی وڵاتەکەی بڕیاری سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ دراوە بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئیمام ڕەزا لەسەر تویتەر
کاربەدەستانی بەڕازیل دەڵێن لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی لەشکر و پـۆلیس لە دژی گروپەکانی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان لە شاری ڕیۆدیجانێرۆ بە لایەنی کەم 14 کەس کوژراون
زنجیرەیەک هێرشی چەکداری داعش دوو ناوچەی کۆماری چیچانی ڕووسیای گرتەوە و لە ئاکامدا پـۆلیسێک و چەکدارێک کوژراون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون
بانکی ناوەندی تورکیا لە رۆژی دووشەممە رایگەیاند لە واژووکردنی سەودایەکی ئاڵۆگۆردنەوە لەگەڵ هاوتا قەتەریەکەی بۆ ئاسانکردنی بازرگانی لە نێوان هەردوو هاوپەیماندا لە کاتێکدا لیرەی تورکی زیانی پێی کەوتووە بە هۆێ قوڵتربوونەوەی ناکۆکیەکان لەگەڵ واشنتن
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەڵێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هەلیکۆپتەرێکی لە عێراق کەوتووەتە خوارێ و لە ئاکامدا سەربازێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک برینداربوون
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن چەکدارانی تاڵیبان لە هەرێمی کوندوزی باکوری وڵاتەکە دەیان کەسیان ڕفاندووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ئەفغانی ڕۆژێک پـێشتر ئاگربەستی ڕاگەیاند
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی گرتەوە لەو سزا ئابوریانەی ئەمەریکا بەسەری سەپاندووە لەسەر قەشە ئەندرۆ برەنسن کە نزیکەی دوو ساڵە لە تورکیا دەسـتگیرکراوە
وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت کۆمپانیای نەوتی تۆتالی فەڕەنسایی بە فەرمی لە پـرۆژەیەکی چەندان ملیار دۆلاری وڵاتەکەی کشاوەتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرزەنشتی ئەو هێرشە ئاسمانیـیەی تورکیای کرد کە ڕۆژی چوارشەممە لە شەنگال ئەنجامی دا
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەسـتخۆشی لە عەرەبستانی سعودیـیە کرد کە 100 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بۆ ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەوانەی بە پشتیوانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە داعش ڕزگارکران
جارێکی دیکە بەهای لیرەی تورکی ڕووی لە دابەزین کردەوە پاش ئەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بۆ ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ هیچ بە تورکیا نادات
زیاتر نیشـان بده