Accessibility links

ڕوحانی: خۆپـیشاندانەکان وایان لە ئەمەریکا کرد لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە بکشێتەوە


سەرۆکی ئێران دەڵێت ئەو خۆپـیشاندانە ناڕەزایـیانەی لە سەرەتای مانگی یەک لە وڵاتەکە ئەنجامدران وەهایان لە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ساڵی 2015 بکشێتەوە.

حەسەن ڕوحانی ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئەمەی ڕاگەیاند پاش ئەوەی پـێنج پـرسیاری لێکرا سەبارەت بە هۆکاری خراپـبوونی باری ئابوری و دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی و زیادبوونی ڕێژەی بێکاری.

ڕوحانی گوتیشی ئەم کێشانە تەنیا چەند مانگێکە دەسـتیانپـێکردووە و بە گوتەی خۆی بە ڕێنمایی عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای وڵاتەکەیان و هەماهەنگی حکومەت و پەرلەمان و سیستەمی دادوەری و لەشکر دەتوانن چارەسەریان بکەن.

سەرۆکی ئێران باسی لەوەش کرد ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەی 12.1% و گوتی ئەمە جێی قبوڵ نیـیە.

دواتر یاسادانەرانی ئێرانی لە وەڵامی پـێنج پـرسیارەکە بە چواری قایل نەبوون. بەپـێی موجتەبا زولنور کە یەکێکە لەو یاسادانەرانەی پـرسیارەکانیان ئاڕاستەی ڕوحانی کردبوو، ڕۆژی یەکشەممە ژمارەیەک لەوانەی پـرسیارەکان کردبوو لەگەڵ ئەندامە یاساییـەکانی پەرلەمان کۆدەبنەوە تاوەکو بڕیار بدەن ئایا ئەو پـرسیارانەیان بۆ دادوەری وڵاتەکەیانی بنێرن یان نا.

XS
SM
MD
LG