تیمێکی لێکۆڵینەوە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیکردووە بە کارەکانی خۆی لە عێراق.
کاری ئەم تیمە لێکۆڵینەوە کردنە لەو تاوان و دڕندایەتیانەی تێرۆریستانی داعش بەرامبەر ئێزیدییەکان و لایەنەکانی تریش کردویانە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش نوسیویە، ئەم تیمی لێکۆڵینەوەیە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان سەرۆکایەتی دەکات و لە ڕۆژی 20 ی ئەم مانگی هەشتەوە دەستی بە کارەکانی خۆی کردووە.
ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵێ پاردا بە تێکڕای دەنگ بڕیاری دا بۆ لێکۆڵینەوەکردن و ئەوجاش دادگاییکردنی تاوانبارنی داعش، واتە ئەو دۆسێیەی ئەمەل کڵونی، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ داکۆکی لێدەکرد.
لێکۆڵەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەی تاوانەکانی شەڕ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتری و بەڵگەکان لەسەر کۆمەڵکوژی کۆدەکەنەوە تا لە دادگاکانی عێراقدا بەکاربهێنرێن لە دادگاییکردنی تێرۆریستانی داعش.