مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل – کورد نزیکه‌ی مانگێکه بێ سه‌رو شوێن بوه گومان هه‌یه ڕاده‌ست کرابێت وه یاخود له لایه‌ن ده‌زگاه زانیاریه‌کانی ئێرانیه‌وه رفێندرابیت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌ێوه‌ندیمان به ئاسایشی سلێمانیه‌وه کرد به‌ڵام نه‌یانویست له‌و باره‌یه‌وه هچ لێدوانێک بده‌ن.
کۆمه‌ڵێک له که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه بۆ وت‌و وێژکردن له‌سه‌ر کۆمه‌لێک بابه‌ت سه‌باره‌ت به ئێران و ئاێنده‌ی ئه‌و وڵاته.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاگاهی داوه به ڕێکخراوێکی ئۆپزسیۆنی ئێرانی که کات به به‌ریه‌وه نه‌ماوه بۆ چۆڵکردنی ئه‌و ئۆردگیایهی تیایدان له عێراق.
13ژولای 23مین ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر عه‌بدولرحمان قاسملۆ سکرتێری پێشینی حیزبی دیموکراتی کوردستانه. پاش 23 ساڵ تاوانبارانی تیرۆری قاسملۆ و هه‌ڤاڵانی هێشتا به سزای خۆیان نه‌گه‌یشتوون. پاش ئه‌و ساڵانه ئاخۆ دکتۆر قاسملۆ چ پاشماوه‌یه‌کی به‌جێ هێشت که وا ئه‌مرۆ گه‌لی کورد و کوردستان ئه‌و یاده به‌رز را بگرن؟
زۆرێک له داکۆکیکاران له مافه‌کانی مرۆڤ و مافه سیڤیلیه‌کان و ئازادیه‌کانی تاکه که‌س، ئاستی به‌ره‌و پێشچونی کۆمه‌ڵگایه‌ک له ڕووی دیموکراسیه‌وه له ئازادیه‌کان و پاراستنی ئه‌و ئازادیانه‌دا ده‌بینن.
کامپێنێک له سه‌ر تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان موحه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند به‌رێ که‌وتوه. کبودوهند فه‌ره‌تر له مانگێکه له مانگرتنی خواردندایه.
نه‌وشیروان موسته‌فا رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌ردانێکی فیرمی دایه بۆ ئێران که سه‌ردانه‌که‌ی له کاتێکدا دێت عێراق له بارێکی ئاڵۆزی ڕامیاریدایه. ئاخۆ سه‌ردانه‌که له هه‌مان په‌ێوه‌ندی دایه؟
عه‌دنان عوسمان ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا خۆپیشاندان نه‌بوونه به‌ڵکۆ خڕبونه‌وه که زۆرتری رۆشه‌نبیران و رۆژنامه‌نووسان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سڤیل تێدا به‌شداریان کردوون
موحه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند هه‌ر له‌و رۆژه‌ی که پێ ده‌نێته 6 ساڵه‌وه ده‌ستگیر کراوه هه‌وڵێکی زۆری بۆ دراوه، به‌ڵام به داخه‌وه وا دیاره کاریگه‌ریـیه‌کانی سنوردار بووه
له‌م دواییانه‌دا کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران سیه‌مین پلنۆمی خوێ گرتووه که تێدا چه‌ندین له خاڵه هه‌نوکیه‌کانی کوردستان، ناوچه‌که و جیهانی تێدا باس کراوه.
هه‌ندێ له رۆژنامه‌کانی ئێرانی ده‌ستیان کردوه وه‌کو باس ده‌کرێت به جۆره پرۆپاگه‌نده‌یه‌ک گوایه له ده‌ستگیر کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له تیرورکردنی کارشناسانی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران ده‌ستیان هه‌بوه
ته‌ێمور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له وت‌و وێژێکی زیندووی راسته و خۆدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیوی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا که راسته‌وخۆ له سه‌ر سهتهڵاێت بڵاو ده‌بێته‌وه ووتی له‌م کۆنفرانسه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی و په‌ڕله‌مانتار که له مافه‌کانی مرۆڤدا چالاکن بانگهێشت کراوون
دیاری موحه‌مه‌د که خۆی یه‌کێک له په‌یامنێرانی گۆڤاری ئیسرائیل – کورده له هه‌ڤپه‌ێڤنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ئێستادا دیار نه‌مانی کاک مه‌ولود هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له رۆژی پێنجشه‌ممه که ئاماژه‌یان به‌وه کرد که‌سێکیان ده‌ستگیر کردووه که ده‌ستی هه‌یه له کوشتنی یه‌کێک له زانا ئۆتۆمیهکان و له به‌یاننامه‌که‌دا وا نیشان دا که که‌سێکی زۆر گه‌وریان ده‌ستگیر کردووه
رۆژنامه‌وان عارف نادری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت هۆی ئه‌وه‌ی له نێوی میدیاکانی ئوپوزسیونی کوردی‌دا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتوی له‌سه‌ر ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی ناوچه‌ی ئیلام و ناره‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری نه‌بوه به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه به گشتی ئوپوزسیونی کوردی خوێندنه‌وه‌یه‌کی درووستیان وه تێگهێشتنهوهیهکی درووستیان وه ئاشنایه‌تیه‌کی درووستیان له‌گه‌ڵ هه‌ندی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا نییه وه کانال وکرده‌کانی په‌ێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌دا زۆر زۆر لاوازه.
عیماد عه‌لی چاودێری کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت له‌و باوه‌ره‌دام بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی باوه‌ری ده‌بێت هۆکار و بنه‌مای باوهڕهێنهر هه‌بن بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، کاک عیماد ده‌ڵێت کێشانه‌وه وه یاخود سه‌ندنه‌وه‌ی باوه‌ری شتێکی ده‌ستوریه به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندی هۆکاری تاێبه‌تی خۆی هه‌بێت
نووسه‌ر خانم گوڵاله که‌مانگه‌ر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " قورئان له نێوان ئوستووره و جادوودا" لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیه له چه‌ند بواریکدا له‌سه‌ر بنه‌ماکانی قورئان وه‌کو کتێبێک، نه‌ک وه‌کو کتێبێکی ئاسمانی که یه‌کێک له کاره‌کانی ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یه ده‌ری ده‌خات که ئاسمانی بوونی قورئان شتێکه له لایه‌ن ئایهنیهکانهوه زۆر زه‌ق ئه‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڵکی لێ وهربگێری بۆ ده‌ست داگرتن به‌سه‌ر هه‌ستی خه‌ڵکدا
له وت‌و وێژێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکادا له‌گه‌ڵ خانم په‌ریناز حه‌سه‌نی هاوسه‌ری که‌بودوه‌ند ده‌ڵێت ئێمه رۆژی دووشه‌مبه به ئاغای کهبودوهندمان ووت دۆستان داوایان کردوون ده‌ست له مانگرتنه هه‌ڵگرێت، ئه‌و له وه‌ڵامدا ووتی وێڕای سوپاس بۆ دۆستان و ئه‌زیزان ووتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها رێگایه‌ک که ئه‌توانێ بێزاری خۆێ به‌وه‌ی که ناتوانی له مافی یاسایی خۆێ به‌رخوردار بێت ده‌یه‌وێ هه‌ر وا له سه‌ر مانگرتنه‌که‌ی به‌رده‌وام بێت.
کاک ته‌ێمور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- جنێڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کۆنفرانسه‌که به به‌رێوه‌به‌ری کارلو سۆمارۆگا به‌رێوه چوو، که هه‌ر کام له به‌شدار بوان له‌سه‌ر هه‌ڵ و مه‌رجی ئێستای کوردستانی سوریا و وڵاتی سوریا بابه‌تێکیان پێشکه‌ش کرد، هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت باس له ده‌ستنیشانکردنی دکتۆر عه‌بدولباست سهێدا کرا وه‌کو سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا و رۆڵی تورکیا له قهێرانیهکهدا و چه‌ندین بابه‌تی تر.
کامه‌ران کوردی ووته بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌مه‌ریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پارتی و یه‌کێتی دوو هێزی جیاوازن و دوو ئاێدولوژی جیاوازن هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستبونیانهوه وه شتێکی ئاساییشه ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ت دا بیر‌و بۆچوونی جیاوازببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی جیاوازی لێبکه‌وێته‌وه، به‌ڵام کاتێک ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاره که لابدرنی مالکی وه یاخود سه‌ندنه‌وه‌ی باوه‌ڕی په‌ێوه‌ندی راسته‌و خۆێ به به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌وه هه‌بێت
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پێم وایه ئۆباما له‌به‌ر ئه‌و نگرانیهی که هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی و له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیسرائیل له رێگای لابیهکهیهوه له ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌تی ده‌یه‌وێت پهێامێک به ئیسرائیل بگه‌ێنێت که به گرنگیه‌وه ده‌ڕوانێته کێشه‌ی رێگرتن له ئێران بۆ به ده‌ستهێنانی چه‌کی ئۆتۆمی
زیاتر نیشـان بده