له هه‌فته‌کانی رابووردودا هه‌ندی ده‌نگ و باس هه‌بوو گوایه له شاری کورد نشینی ئیلام شه‌ڕ و پێکدادان هه‌بوه له نێوان مه‌ردومی ناوچه‌که و هێزه‌کانی رژیم، به‌ڵام چ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کوردی وه‌یاخود پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان ئه‌و سه‌رنجه پیویستهیان پێ نه‌دابوون.
رۆژنامه‌وان عارف نادری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت هۆی ئه‌وه‌ی له نێوی میدیاکانی ئوپوزسیونی کوردی‌دا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتوی له‌سه‌ر ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی ناوچه‌ی ئیلام و ناره‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری نه‌بوه به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه به گشتی ئوپوزسیونی کوردی خوێندنه‌وه‌یه‌کی درووستیان وه تێگهێشتنهوهیهکی درووستیان وه ئاشنایه‌تیه‌کی درووستیان له‌گه‌ڵ هه‌ندی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا نییه وه کانال وکرده‌کانی په‌ێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌دا زۆر زۆر لاوازه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی چه‌پ که ماوه‌که‌ی 10:24 خوله‌که