هه‌ندێ له رۆژنامه‌کانی ئێرانی ده‌ستیان کردوه وه‌کو باس ده‌کرێت به جۆره پرۆپاگه‌نده‌یه‌ک گوایه له ده‌ستگیر کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له تیرورکردنی کارشناسانی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران ده‌ستیان هه‌بوه و ئاماژه به کوردستانی باشور ده‌کات وه‌کو لانه‌ی جاسوسی.
رۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌کمین جار نییه رژیمی ئێران ئه‌م کاره ده‌کات و له ده‌زگاه زانیارهکانهوه گوێمان لێ ده‌بێت ، مه‌به‌ست له‌م کاره ئه‌وه‌یه نێشان بدات ده‌زگاه زانیاره‌کانی ئێران چه‌ن به‌هێزه. کرماشانی ده‌ڵێت هیچ کام له‌و 11 که‌سه‌ی ده‌ستگیر کراوون کورد نین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:27 خوله‌که.