هه‌وڵدانه‌کان له لایه‌ن هاوپه‌ێمانی کوردستانی، بڵۆکی عێراقیه و سهدریستهکان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی باوه‌ڕی له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مالکی وه هه‌ر وه‌ها بۆچوونی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاله‌بانی له‌و باره‌یه‌وه، وه‌کو باس ده‌کرێت جۆره گرژیه‌کی درووستکردوه له نێوان پارتی و یه‌کێتی و ئه‌و جۆره جیاوازیانه‌ش له لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی هه‌ردوو لا له میدیاکاندا ده‌رده‌که‌وێت. ئاخۆ ئه‌م جۆره جیاوازیانه کارێکی ئاساییه وه یاخود شیانی کارتێکردنه له‌سه‌ر هاوپهێمانیهتیهکهیان؟
کامه‌ران کوردی ووته بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌مه‌ریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پارتی و یه‌کێتی دوو هێزی جیاوازن و دوو ئاێدولوژی جیاوازن هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستبونیانهوه وه شتێکی ئاساییشه ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ت دا بیر‌و بۆچوونی جیاوازببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی جیاوازی لێبکه‌وێته‌وه، به‌ڵام کاتێک ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاره که لابدرنی مالکی وه یاخود سه‌ندنه‌وه‌ی باوه‌ڕی په‌ێوه‌ندی راسته‌و خۆێ به به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌وه هه‌بێت، وه ئه‌وه‌ش چه‌نی کاریگه‌ری له سه‌ر هاوپهێمانیهتیهکهدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له میدیاکاندا بیستومانه یان گوێمان لێ بوه و دهێخوێنینهوه به راستی یه‌کێتی و پارتی تووشی قهێرانێک بوونه پێ ده‌ووترێت قه‌ێرانی هاوته‌با نه‌بوون له کێشه‌کاندا که په‌ێوه‌ندی به کێشه‌ی کورده‌وه هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:09 خوله‌که