قادر عه‌زیز سکرتێری گشتی حیزبی ئاێنده‌ی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له راستیدا شته‌که له‌وه ده‌چێت ئه‌وان نه‌توانن باوه‌ری له مالکی وه‌ربگرنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ژماره‌ی ده‌نگه‌کان نهگهێشتوهته ئه‌و ئاسته یاساییه، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامه و ئه‌مرۆش هه‌ر پێنج لایه‌نه‌که له هه‌ولێر کۆبونه‌ته‌وه و ئه‌وان باس له‌وه ده‌که‌ن هه‌ر سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی باوه‌ری له مالکی.
رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دیاره ئه‌و هه‌وڵه‌ی جه‌هه‌په ده‌ستیپێکردووه ئێستا هه‌وڵێکی شایانی سه‌رنجه و به بڕوای من گرنگیه‌گی تاێبه‌تی هه‌یه و ئاکه‌په له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا یه‌کێک له دروشمه سه‌ره‌کیه‌کانی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بوه له تورکیا، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه چاکسازی ڕه‌واڵه‌تی وه یاخود به چاکسازی زۆر زۆر بچووک کۆمه‌ڵه‌ی کوردستان و یه‌کێتی ئه‌وروپا رازی بکات، به‌ڵام به داخه‌وه دیتمان تاکۆ ئێستا ئه‌و پرۆسه به باشی نه‌چۆته پێش و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی گروپی ئاشتی له قه‌ندیل ڕاوه‌ستاوه.
نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و کۆنفرانسه له لایه‌ن نه‌وه‌کانی تراژیدیای ده‌رسیم و فراکسیۆنی چه‌پی یه‌کگرتوو و که‌سکه‌کانی په‌ڕلمانی ئه‌وروپا رێکخرابوو و مه‌به‌ست له‌و کۆنفرانسه‌دا لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی ده‌رسیم بوه و هه‌ر وه‌ها کار کردن له سه‌ر راستیه‌کان له په‌ێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌دا و ناساندنی وه‌کو تاوانێک دژ به مرۆڤایه‌تی وه یاخود ژینوساێد. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:05 خوله‌که
رۆژنامه‌وان هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت په‌ێوه‌ندیه‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ی رێزگرتن له په‌ێوه‌ندیه‌کانی هه‌ردولا راوه‌ستاوه وه‌کورد نابێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی به تاێبه‌تی به‌رژه‌وندی نیشتمانی بکاته قوربانی هیچ لایه‌نێکی تر
دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته رامیاریه‌کان له زانکۆی لینشوپینگ/ سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دیاسپورا ئه‌و که‌سانه‌یه که وڵاتانی خۆیان به‌جێ هیشتوون و میژویهکیان له بڵاوبونه‌وه‌دا هه‌یه، یا له ژێر زه‌برو زه‌نگ وه یا به دڵخوازی وڵاتانی خۆیان به‌جێ هیشتوون به‌لام هه‌ندی په‌ێوه‌ندی هاو سۆزی و هه‌سته‌یی و ڕاستی له‌گه‌ڵ وڵات‌دا هێشتونه‌ته‌وه و هه‌ر وه‌ها پاراستنی ناسنامه‌ی خۆیان له‌و وڵاتانه‌ی تێدا ده‌ژێن. دکتۆر خالد ده‌ڵێت ئهمرو له سوید( ئیلیتێکی) کورد له بواری سیاسه‌تدا ، له بواری که‌لتور و فه‌رهه‌نگ دا، له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری دا ببینین، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تایبه‌تی تری ئه‌و ئیلیته ئه‌وه‌یه ژنان تێدا دیسان زۆر به‌رچاون و له 349 ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوید 5 یان کوردن که سێانیان ژنن.
جێگری سه‌رۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ووته بێژی حیزب ده‌ڵێت کۆنگره‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ر چوار ساڵێک به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ێ که تێدایه به‌رێوه ده‌چێت که له‌وێدا هه‌موو هێڵه سیاسیه‌کان،به‌رنامه و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کان تێدا شرۆڤه ده‌کرێن و هه‌ر وه‌ها پهێروپروگرام و رێبه‌رایه‌تیه‌کی نۆی بۆ ده‌وره‌ی چوار ساڵه ده‌ست نیشان ده‌کرێت. کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی سه‌باره‌ت به‌و خاڵه گرنگانه که شیانی ئه‌وه هه‌یه باس بکرێن ده‌ڵێت کێشه‌ی مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی فیدرالدا، دیموکراسی و ئه‌و حکومه‌تی که ئێمه بۆ ئایندهی ئێران پێشبینی ده‌که‌ێن، به‌هێزکردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، کێشه‌ی ژنان وه دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌م خاڵانه له راپۆرتی حیزب و له ناو کۆنگره‌دا روو بده‌نه‌وه
هێمن ئه‌شره‌ف ئامێدی له رێکخراوه‌ی ئه‌وروپی سه‌وزی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه ئه‌وه بوه ئێمه وه‌ک رێکخراوه‌ی سه‌وزی کوردستان وه رێکخراوه‌ی چاک- کوردوساێد له وڵاتی نورویژ، ئێمه سه‌ردانی په‌ڕله‌مانی نورویژمان کرد و پێشنیارمان کرد بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی نورویژ کۆمه‌ڵێک یان گروپێک له په‌رله‌مانتاره‌کان درووست بکرێت بۆ پشتیوانی کردن له پاشه رۆژی میلله‌تی کورد و کێشه‌که‌ی به‌و شێوه‌ی له په‌رله‌مانه‌کانی تری ئه‌وروپادا هه‌یه.
حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردستان وه یاخود پژاک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا باس له چه‌ندین بابه‌ت ده‌کات هه‌ر له فیشاره‌کان بۆ سه‌ر رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ره‌ی کوردستانی و په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارت و رێکخراوه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاکۆ په‌ێوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
کاربه‌ده‌ستێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆفی ئه‌نان سوریای به جێ هێشتوه بێ موسوگه‌رکردنی هیچ ههنگاوێکی مه‌زن له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه بۆ پیاده‌کردنی پلانه ئاشتیه گێرخواردوهکهی بۆ وڵاته‌که. عه‌نان پاش به جێ هێشتی دیمه‌شق له رۆژی چوارشه‌ممه له عه‌مان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئوردونیدا باسی ته‌نگه‌ژه‌ی سوریای کردوه. هه‌ر له‌و کاته‌ی له سوریادا بوه نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی به تاێبه‌تی له سه‌روکی سوری به‌شار اڵاسد داوا کردبوو له هه‌نگاوی به‌جه‌رگانه بۆ پێکهێنانی هه‌ڵ و مه‌رجێک بۆ ئاشتی ئێستاکه نه‌ک سبه‌ێ.
نه‌جمه‌دین ( نه‌جمه ) غوڵامی یه‌كێک له هه‌ره هونه‌رمه‌نده ناوبانگه‌کانی کورده که فه‌ره‌تر له 40 ساڵ به خۆی و هونه‌ره‌که‌یه‌وه پابه‌ند بوونه به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان و بێ ووچان هونه‌ره‌که‌ی هاوکات و هاوده‌م بوه له‌گه‌ڵ بۆنه و رووداوه‌کاندا چ له کاتی ته‌نگانه له ده‌می هێڕش بردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ستپێکی ساڵی 1979 له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه وه یاخود له خۆشی و ئاهه‌نگێڕانه‌کانی نه‌ورۆزدا. کاک نه‌جمه‌ی غوڵامی بریاره له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی لاو فؤاد نهراغی له درێژایی مانگی شه‌ش و تا سه‌ره‌تای مانگی هه‌فت(7) چه‌ندین کۆنسیرت له که‌نه‌دا و وڵاته یه‌کگرتوه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ن
خانم نازه‌نین ئه‌فشین جه‌م مۆدێل، گۆرانیبێژ، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ،خانمه شایسته‌ی که‌نه‌دا بۆ کێبرکیه‌کانی ژنی شایسته‌ی جیهان و هه‌ر وه‌ها هاوسه‌ری وه‌زیری به‌رگری نیشتمانی که‌نه‌دا په‌رتۆکێکی به ناوی The Tale of Two Nazanin”" نووسیوه که به‌شێکی تاێبه‌ت به کچێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه به هۆی کوشتنی که‌سێک که ویستبوو ده‌ست درێژی لێبکات له لایه‌ن دادگایه‌کی ئێرانیه‌وه بریاری مردنی به‌سه‌ر ده‌درێت وه به‌شه‌که‌ی تری په‌رتۆکه‌که سه‌باره‌ت به خۆیه‌تی
له وت‌و وێژێکی ته‌لیفۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ختیار دۆغان وت‌و بێژی هه‌په‌گه وه یاخود هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل له باره‌ی چالاکی و هێڕشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و له‌شکه‌ری تورکیا ده‌ڵێت له ساڵی 2012 شیروانی مه وه یاخود شه‌ڕکه‌رانی مه روبه‌رووی شه‌رێکی زۆر قورس بونه به تاێبه‌تی له ده‌می به‌هار و له‌م مانگانه‌ی دواییه‌دا
گه‌لاوێژ حوسه‌ێنی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری دوه‌مین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهه‌ڵات له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م کۆنفرانسه تاێبه‌ت به ژنانی کوردستانی ئێرانه که به‌رده‌وامی کۆنفرانسی ساڵی رابوردوه له شاری سڵێمانی له هه‌رێمی کوردستان و له بواره جۆرا و جۆره‌کاندا له پێنج په‌نه‌ڵ وه یاخود کۆردا باس و گفت و گۆیه‌کی زۆر زۆر به نرخ کراوه و ثێشوازیهکی زۆری لێکراوه. گلاوێژ خانم ده‌ڵێت خاڵێکی تریش که گرنگه ته‌نیا ژن نه‌بوون به‌ڵکۆ پیاوانێکی زۆریش که ئازادی خوازن و وه بۆ پرسی ژن هه‌ڵسوڕاون و هه‌وڵیان داوه و لێکۆڵینه‌وه‌یان کردون ئه‌وانیش له پهنهلهکاندا به‌شداریان کردون.
ئه‌ڤین زیلان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاماده‌کار بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ژنان کورد له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت کۆنفراسه‌که له سه‌ر سێ ته‌وه‌ر به‌رێوه چوو،ته‌وه‌ری یه‌کم ره‌وشی سیاسی ئاستی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌و بار‌و دۆخهێ ژنان تێدا ژیان ده‌که‌ن و چونیه‌تی به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی نه‌ته‌وه‌یی بوون له ناو کوردستان و چۆن ژن بتوانی له‌م هه‌نگاوه‌ی سیاسی‌دا بتوانی به‌شدار بێت
حه‌سیب کاپڵان ئه‌ندامی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له په‌ڕله‌مانی تورکیا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت له‌ێلا زانا بیر و رای خۆی ده‌ربڕێوه وه هه‌ر کام له بۆچونه‌کانی دۆزێکی کردوه‌ته‌وه و له‌به‌ر نه‌بونی ئازادی بیر‌و را ده‌ربڕین و نه‌بونی دیموکراسی و دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ دادگای ئامه‌د ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر داوه.
رۆژنامەوان و چالاکی کاروباری ژنان شلیر باپیری لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئه‌وی من ئاگادارم هۆکاره‌کانی له ڕاگه‌ێندراوێکدا که خۆیان ئاماژه‌یان پێ دابوو سێ خاڵ بوو، یه‌کێکیان گوایه ئه‌وان به پێ ئه‌ندازه‌ی رێکخراوه‌کانیان و هه‌ر وه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆریان نه‌یانتوانیوه ئه‌و ژماره کورسیه پێویستهیان پێ بده‌ن که به‌شدار بن له کۆنفرانس ، دوه‌م ئاگادار نه‌بون له ووتاری گشتی کۆنفرانسه‌که که ئایا به چ شێوه‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت و چۆن کراوه وه سیه‌مینیان نه‌بونی ووتاری هه‌ر کام له‌و رێکخراوانه
شه‌ماڵ به‌شیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئه‌م سه‌ردانه‌مان چه‌ندین ئامانجی هه‌بوو، ئامانجی یه‌کم ئه‌وه‌بو له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که ئێمه گه‌واهی کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارین وه ئه‌و گۆڕانگاریانه ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر کێشه‌ی کورد به خۆیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و کێشه‌ی کورد له خۆ ده‌گرێ بتوانین له هه‌مو کۆر و کۆبونه‌وه‌یه‌ک که ووتارێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت و یارمه‌تی ده‌ر بێت بۆ یه‌کڕێزی لایه‌نه‌کانی کوردی، ئێمه بریارمان داوه له هه‌مو ئه‌و کۆڕ‌و کۆبونه‌وانه‌دا ئه‌رک و ڕۆڵ و به‌رپه‌رسیاره‌تی خۆمان ببینین
خه‌بات ابنعه‌باسی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت IEEE MICROWAVE THEORY & TECHNIQUES SOCIETY ئه‌م جۆره خه‌ڵاته له لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه دانراوه بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی خوێندکاران به‌ره‌و لای خویان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕشته‌یه‌کی ئه‌وه‌نده سه‌خته که‌م خوێندکار رووێ لێ ده‌کات.
سه‌عید سه‌نندجی ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له ئه‌وروپا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سێ رۆژ له‌مه‌و پێش زانرا که ئه‌و دوو زیندانیه سیاسیه کورده له گرتوخانه‌ی ته‌برێز به مه‌به‌ستی نیشاندانی بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به سۆکایه‌تی و گوشاری به‌رپرسانی زیندان مانیان له خواردن گرتوه
شاخه‌وان شوڕش وته‌بێژی فیرمی کۆنگره‌که له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌راستی به‌ر که هه‌ر شتێک کۆنگره‌ی ئه‌مساڵ به خۆداچونه‌وه‌یه‌کی فیرمیانه‌یه له کاره‌کانی ساڵ و دوو ساڵی رابوردوو و هه‌ر وه‌ها شێوه‌ی کاره‌کان چۆن بوه و چۆن ده‌توانین کاری چاکتر بکه‌ێن، هه‌له‌کان چی بوون، تێبینیه‌کانمان چین و پێشنیاره‌کان چین ئه‌وه بۆ نمونه به‌شێکه له به‌رنامه‌ی کاری کۆنگره کاریان بۆ بکات
زیاتر نیشـان بده