کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی خولی کۆبۆنه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کۆنفرانسێک له ژێر ناوی " مافی مرۆڤ و مافی به‌شداری گه‌لانی ئێران له ده‌سه‌ڵات " له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ژنێڤ به‌رێوه چوو.
ته‌ێمور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له وت‌و وێژێکی زیندووی راسته و خۆدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیوی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا که راسته‌وخۆ له سه‌ر سهتهڵاێت بڵاو ده‌بێته‌وه ووتی له‌م کۆنفرانسه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی و په‌ڕله‌مانتار که له مافه‌کانی مرۆڤدا چالاکن بانگهێشت کراوون له نێوانیان کارلۆ سوومارۆکا په‌رله‌مانتاری سویسی و سه‌رۆکی گروپی په‌رله‌مانتارانی لایه‌نگیری کورد له په‌رله‌مانی سویس وه هه‌ر وه‌ها کاک موسته‌فا هیجری هاو دامه‌زرینه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی فیدرالی ئێران و سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی ئێرانیش تێدا به‌شداری ده‌کات که له ووتارهکهێدا باسی جیاوازی ده‌کات دژ به گه‌ڵانی بن ده‌ستی ئێران و مافی به‌شداری بوون له بواری ئابوری، ئاینی و هه‌ر وه‌ها مافی خوێندن به زمانی داێکی و به‌شداریکردنی گه‌لانی ئێران له ده‌سه‌ڵات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:16 خوله‌که