نه‌وشیروان موسته‌فا رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌ردانێکی فیرمی دایه بۆ ئێران که سه‌ردانه‌که‌ی له کاتێکدا دێت عێراق له بارێکی ئاڵۆزی ڕامیاریدایه. ئاخۆ سه‌ردانه‌که له هه‌مان په‌ێوه‌ندی دایه؟
که‌مال ره‌ووف سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت من پێم وایه سه‌ردانه‌که په‌ێوه‌ندی به کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ڕامیاری ستراتیژیه‌وه له ناوچه‌که‌دا هه‌یه و به پێ زانیاره‌کانی ئێمه ماوه‌ی دوو مانگێک ده‌بێت داوا کراوه که نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌ردانی تاران بکات بۆ ئه‌وه‌ی له نزدیکه‌وه گفت و گۆ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی تاران دا بکات. سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی په‌ێوه‌ست ده‌بێت به باری ئێستای عێراق، هه‌رێمی کوردستان وه هه‌ر وه‌ها په‌ێوه‌سته به کارنامه‌ی تورکیا و ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ش که ئێستا له سوریادا هاتوه‌ته ئاراوه.