له ووتارێکدا که له The American Interest بڵاوبوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌کات گوایه به‌ڵگه‌ی زۆرتر هه‌یه که ئۆباما ئاماده‌یه له بۆمبارانکردنی ئێران. ئه‌م سه‌ردێڕانه که وا به دروشتی له لاپه‌ڕه‌کاندا به‌رچاو ده‌که‌ون ئایا له راستیدا شیانی هه‌یه وه یاخود هه‌ر هه‌ڕه‌شه و فیشار هێنانه بۆ سه‌ر ئێران.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پێم وایه ئۆباما له‌به‌ر ئه‌و نگرانیهی که هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی و له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیسرائیل له رێگای لابیهکهیهوه له ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌تی ده‌یه‌وێت پهێامێک به ئیسرائیل بگه‌ێنێت که به گرنگیه‌وه ده‌ڕوانێته کێشه‌ی رێگرتن له ئێران بۆ به ده‌ستهێنانی چه‌کی ئۆتۆمی، وه من پێم وایه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستا دهێبستین، ئه‌و سه‌ردانانه‌ی که هێندی کاربه‌ده‌ستی پێشوو و ئێستای ئه‌مه‌رێکا که کردویانه بۆ ئیسرائێل وه کێشه‌که‌یان جه‌غت کردوه‌ته‌وه ده‌بێ له‌و راستایه‌دا ببێنرێ. ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت من پێم وایه ئه‌گه‌ر بێت و ئێران مل نه‌دا، کێشه‌ی لێدانی ئێران ده‌بێ به گوزینهیهکی زۆر جددی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:59خوله‌كه