ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رۆژی دووشەممەوە لەسەر بەڵێن و داخوازی سەرۆک ترامپ سزاکانی سەپاندەوە سەر کەرتەکانی پێشەسازی نەوت و دارایی ئێران لە هەڵگەڕانەوەی ئەو یارمەتیانەی ئێران وەکو بەشێک لە رێکەوتننامەی نێۆنەتەوەیی وەری دەگرت بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی ناوکی
ئۆفیسی سکرتاریەتی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە سەپاندنەوەی تەواوی سزاکانی ئەمەریکا بەسەر ئێران، ئەوانەی بەپـێی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ تاران لابرابوون
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ستایشی سەرۆکی بەڕازیلی کرد بۆ خواستی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیمی پایتەخت
دوو وەزیری حکومەتی ئوردن داوای پەسەندکردنی دەست لەکارکێشانەوەیان لە پـۆستەکانیان کرد، ئەمەش وەک بەرپـرسیارێتیـەک بەرامبەر گیانی لەدەستدانی 21 کەس بەهۆی لافاوەوە
وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەڵێت پەنابەرێک کە بە ڕەچەڵەک فەڵەستینیـیە دانیناوە بەوەی چووە بۆ سوریا و لەوێ شەڕی بۆ گروپـێکی توندڕەو کردبوو
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن بە شێوەیەکی کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی داعش لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ڕاگرتووە، ئەمەش بەهۆی ئەو هێرشانەی تورکیا دەیانکاتە سەر ناوچە سنووریـیەکانی باکوری وڵاتەکەیان
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت ئەمەریکا ژمارەیەک لە دەسـتگیرکراوە بیانیـیەکانی داعشی لە سوریاوە گواستووەتەوە بۆ عێراق تاوەکو لەوێ دادگایی بکرێن
میدیاکانی حکومەتی تورکیا دەڵێن لەشکری وڵاتەکەیان بۆ جاری سێـیەم یەکینەکانی پاراستنی گەلیان کردووەتە ئامانج لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات ڕووباری فورات و لە ئاکامدا 4 شەڕڤان کوژراون و 6 ی دیکە برینداربوون
کاربەدەستانی تونس دەڵێن ژنێکی خۆکوژ خۆی لە جادەیەکی قەرەباڵغی تونسی پایتەخت تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا 9 کەس برینداربوون کە هەشتیان پـۆلیسن
پـۆلیسی نیویۆرک ئاشکرای کرد ئەو دوو تەرمەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە قەراغ ڕووباری هەدسن لە ناوچەی ئەپەر وێست سایدی شاری نیویۆرک دۆزرانەوە، دوو خوشکی سعودین
کاربەدەستانی ئەندەنوسیا دەڵێن پـێدەچێت تەواوی ئەو 189 کەسەی لەو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی لایۆن بوون، ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کەوتە خوارێ، هەموویان گیانیان لەدەست دابێت
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت دەکرێت هەرسێ وڵاتی ئەفغانستان و پاکستان و نەیجیریا بکرێنە نمونە بۆ بنبڕکردنی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان، ئەمەش بەهۆی لە ئەمساڵدا بەرەوپـێشچوونی گەورەیان تۆمارکردووە
کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن کەسێکیان دەستگیرکردووە پەیوەندی بەو بۆمبانەوە هەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگەی پـۆستەوە بۆ ژمارەیەک کەسایەتی ناوداری دیموکراتەکان ڕەوانەکرابوون
کاربەدەستانی ئوردن دەڵێن بەهۆی ئەو لافاوەی دوێنێ پـێنجشەممە ناوچەی دەریای مردووی وڵاتەکەیانی گرتەوە، 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و 35 کەسی دیکە برینداربوون
ژنێکی ئەمەریکایی کە منداڵە ساواکەی لە پاش 8 ڕۆژ لە لەدایکبوونی لەدەستدا بەهۆی ماچێکەوە لە لایەن کەسێکەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی نەخۆشی تامیسک بووە، ئاگاهی بە دایکان و باوکان دەدات کە ڕێگە نەدەن کەس منداڵە ساواکانیان ماچ بکات
پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق کابینەی حکومی عادل عەبدولمەهدی پەسەندکرد، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق پـیرۆزبایـیەکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیری نوێ و ئەندامانی حکومەتەکەی کرد
دوو سەرچاوە بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان گوتووە سەرۆکی دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA گوێبیستی دەنگی تۆمارکراوی کوشتنی جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سعودی بووە
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەو زەرفە گوماناوییانە کرد کە ڕەوانەی کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای پێشووی ئەمەریکا کراون و وتی پارێزراوی هاوڵاتیانی ئەمەریکی ئەرکی سەرەکیمە
فەڕەنسا دەڵێت بەنیازە ژمارەیەک لە منداڵانی چەکدارە فەڕەنسایـیەکانی ناو داعش بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی، ئەمەش پاش ئەوەی هێزە کوردیـیەکانی سوریا داوایان لە وڵاتان کرد خەڵکانی خۆیان بەرنەوە، ئەوانەی لە نێو داعشدابوون
حکومەتی ژاپـۆن دەڵێت ڕۆژنامەوانێکی وڵاتەکەی کە ماوەی 3 ساڵە لە سوریا لە لایەن گروپـێکی چەکدارەوە ڕفێندراوە، پـێدەچێت ئازادکرابێت
زیاتر نیشـان بده