Accessibility links

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیری نوێی عێراق دەکات


پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق کابینەی حکومی عادل عەبدولمەهدی پەسەندکرد، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق پـیرۆزبایـیەکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیری نوێ و ئەندامانی حکومەتەکەی کرد، وە هیوای خواست ئەم حکومەتە نوێـیە بتوانێت خزمەتگوزاریـیەکان بۆ خەڵکەکەی دابینبکات.

ئەمەش دەقی پـیرۆزبایـیەکەیە:

"باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە دکتۆر عادل عەبدولمەھدی دەکات بەبۆنەی بوونی بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق. بە ھەمان شێوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئەندامانی کابینەکەی دەکەین. بەردەوام دەبین لە ھاندانی تەواوکردنی پرۆسەی پێکھێنانی حکومەت بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنێکی بەھێز و سەربەخۆ و کاریگەر بۆ عێراقیەکان بێتە کایەوە و بە تەواوی بتوانێت ئەو خزمەتگوزاریانە پێشکەش بکات کە شایەنی عێراقیەکانە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چاوەڕێی لە نزیکەوە کارکردنە لەگەڵ حکومەتی نوێدا بۆ بەھێزکردنی توانای حکومەتی عێراق و فراوانکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات."

XS
SM
MD
LG