ڕێبەری پارتی مەهەپەی تورکیا دەڵێت چیتر پارتەکەی بەنیاز نیـیە هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار ببەستێتەوە، ئەمەش پاش دروستبوونی ناکۆکی لە نێوانیاندا
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە بەبێ مەرج وتووێژ لەگەڵ ئەمەریکا بکات، بەڵام پـێویستە واشنتن ڕێز لە تاران بگرێت
وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ کۆریای باکور و فەرماندەیەتی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکەوتوون لەسەر کشانەوەی چەک و نەهێشتنی خاڵەکانی پاسەوانی لە نزیک گوندی پانمونجۆمی سەر سنووری هەردوو وڵات لەم هەفتەیەدا
هێزی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەفغانستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند جەنەڕاڵێکی ئەمەریکایی ڕۆژی پـێنجشەممە لە تەقەکردنێکدا لە هەرێمی قەندەهاری باشوری وڵاتەکە برینداربووە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ئەو ڕاهێنانە لەشکریـیە هاوبەشەی بڕیاربوو ئەمەریکا و کۆریای باشور لە مانگی دوازدە ئەنجامی بدەن، هەڵپەسێردرا، ئەمەش تاوەکو بواری زیاتر بدرێت بە هەوڵە دیپـلۆماسـیەکان لەگەڵ کۆریای باکوردا
پۆلیسی ویلایەتی پەنجابی هندستان و گەواهدەران دەڵێن شەمەندەفەرێک بە خێراییەکی زۆر لە باکوری هندستان دەیان کەس دەکاتبەژێرەوە و تێدەپەڕێت لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 50 کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.
ژمارەیەک لە کڕیارانی چینی دەڵێن ئەو کێشەیە کاری کردۆتە سەریان و بەهۆیەوە زیانی داراییان پێکەوتووە پاش ئەوەی ناسنامەی ئەپڵیان دزراوە.
ئەمەریکا خەڵاتەکەی بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی ڕێبەری قاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەب دوو هێندە لێکرد، دەڵێت هەر کەسێک زانیاری بدات لە بارەی شوێنی قاسم ئەلڕیمی ئەوا لە بری 5 ملیۆن دۆلار 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێت
دادگایەکی ئەمەریکا سزای زیاتر لە 24 ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر ئەو کەسەی ساڵی ڕابردوو ئاگری بەردایە مزگەوتێک و سەنتەرێکی ئیسلامی لە ویلایەتی تەکساس
وەزیری دارایی فەرەنسا دوایین کاربەدەستی ئاست بەرزە کە ڕۆشتنی بۆ کۆنفرانسی وەگەڕخستن لە عەرەبستانی سعودیە هەڵوەشاندەوە
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت چەند هێرشبەرێکی نەناسراو ئاگریان بەرداوەتە ڕێستورانتێکی تورک لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە بەم دوواییانە بەهۆی خۆپیشاندانێکی دژبە پەنابەران توندوتیژی تیایدا ڕوویدابوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند ئەو 279 ئەندامەی بەرگری شارستانیـیەی کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بوون و لە مانگی حەوت لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە گەیشتنە ئوردن، وا بەرەو سێ وڵاتی ڕۆژئاوایی دەبرێن
کاربەدەستانی ڕووسیا دەڵێن خوێندکاری کۆلێژێکی نیمچە دورگەی کریمە بە چەکەوە چووتە ناو بینای کۆلێژەکەی و کەوتووەتە تەقەکردن و لە ئاکامدا 17 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە هەرێمی هێلمەند 4 کەس کوژراون کە یەکێکیان کاندید بوو بۆ هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگی دەیە لە وڵاتەکە بەڕێوەبچێت
ئەمەریکا سزای دیکەی بەسەر ئێران سەپاند، ئەمەش وەک بەشێک لە فشارەکانی واشنتن بۆ سەر تاران تاوەکو دەسـتبەرداری کارە شەڕەنگێزەکانی ببێت
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەگەربێت و ئەمەریکا دەسیدەسی بە وڵاتەکەی بکات لە مەسەلەی چۆڵکردنی شاری مەنبجی باکوری سوریا لە هێزەکانی یەپەگە، ئەوا تورکیا خۆی ڕێوشوێنی پـێوست دەگرێتەبەر
ئێران دەڵێت گروپـێکی تێرۆرستی توانیویەتی 14 کەسی هێزەکانی وڵاتەکەی بڕفێنێت لە گوندێکی نزیک سنووری پاکستان لە پارێزگای سیستان بلوچستانی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە
وڵاتی ئیمارات پـشتڕاستیکردەوە بەریتانیـیەکی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێک لەوەی بەریتانیا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەریتانیـیە
بەهۆی بارانێکی زۆر و لافاوەوە لە ناوەڕاستی باشوری فەڕەنسا لە ناوچەی ئۆد 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8 کەسی دیکە برینداربوون و کەسێک هێشتا بێسەروشوێنە
وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت لە پاش کۆنترۆڵکردنی پارێزگای ئیدلیب ئامانجیان ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەبێت، ئەوانەی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتن
زیاتر نیشـان بده