فه‌رمانده‌ی له‌شکری هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی به ڕابه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه داوای له دانیشـتوانی شاری سه‌عده‌ی ناوه‌ندی حوسیـیه‌کان له باکوری یه‌مه‌ن کردووه شاره‌که چۆڵ بکه‌ن، چونکه هه‌موو به‌شێـکی ده‌بێته ئامانجی له‌شکری
فڕۆکه‌یه‌کی له‌شکری پاکستان له باکوری ئه‌و وڵاته که‌وتووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا هه‌ر یه‌ک له باڵیۆزی نه‌رویژ و فلپـین و هاوسه‌رانی هه‌ریه‌ک له باڵیۆزی مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا که له نێو فڕۆکه‌که‌دا بوون گیانیان له‌ده‌سـتداوه
ئه‌فسه‌رێـکی له‌شکری عێراق ده‌ڵێت داعش هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بێجی و له ئێسـتادا شه‌ڕی توند له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵگیرساوه
به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ ملیۆنان لێقه‌وماوی سیڤیل له یه‌مه‌ن، عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گوتیان به‌م زووانه ئاگربه‌سـتێـکی پـێـنج ڕۆژی بۆ شه‌ڕی یه‌مه‌ن ده‌سـتپـێده‌کات که شیانی هه‌یه نوێ بکرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و حوسیـیه‌کان و لایه‌نگرانیان به ئاگربه‌سته‌که قایل بن
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئێواره‌ی سێشه‌ممه له ژوری بازرگانی ئه‌مه‌ریکایی له واشنتنی پایته‌خت پـێشـوازی لێ‌کرا له لایه‌ن ده‌سـته‌یه‌ک له کارادارانی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک دیـپـلۆمات و فه‌رمانده‌ی له‌شکری و هه‌روه‌ها ڕه‌وه‌ندی کوردی
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه سه‌رۆکی دیوانی پاشایه‌تی وڵاته‌که‌ی له پـۆسته‌که‌ی ده‌رکرد پاش ئه‌وه‌ی چهپـۆکێـکی به ڕۆژنامه‌وانێـکی کامێرامان کێشابوو
چوارشه‌ممه، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن میوانداره‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق مه‌سعود بارزانی کرد بۆ نانی به‌یانی له شوێنی ئاژانسی ناسراو به " نێڤی ئۆبزێرڤتۆری"
سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی دیکه ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشکی سپـی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری کۆبوونه‌وه. کۆشـکی سـپی له‌م باره‌یه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه
براک ئۆباما سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جه‌نه‌ڕاڵی مارینز جۆزێف ده‌نفۆردی ده‌سـتنیشانکرد بۆ گرتنه ده‌سـتی پـۆستی سوپاسالاری هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی که له ئێستادا جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمپـسی له‌و پـۆسته‌دایه
به‌رپرسانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که به په‌له هێزی پشتیوانی ڕه‌وانه‌ی پاڵاوگه‌ی سه‌ره‌کی بێجی له باکوری وڵات ده‌که‌ن، هاوکاتی ئه‌وه‌ی شه‌ڕێکی قورس له دژی چه‌کدارانی داعش له‌وێ درێژه‌ی هه‌یه ، ئه‌و چه‌کدارانه‌ی بۆ چه‌ندان مانگه هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌دا بگرن
جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێکی کوتوپڕی بێ پێشوه‌خت راگه‌ێندراو گه‌یشته وڵاتی سۆماڵ ، ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانه که دیپلۆماتێکی باڵای ئه‌مه‌ریکایی سه‌ردانی وه‌ها بکات
ئەمڕۆ سێشه‌ممه لە شارى هەولێر نوێنەرانى كەسوكارى ئەنفالكراوەكان بۆ ماوەى چوار كاتژمێر لەگەڵ ئەنجومەنى باڵاى دادوەریدا كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بەڵێنى نوێكردنەوەى بڕیارى دەستگیركردنى تۆمەتبارانى ئەنفال و كۆتایى هێنان بە مانگرتنى دادگاكانى كوردستان درا
نوێترین هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕی سوریا، ڕۆژی سێشه‌ممه له جنێڤ ده‌ستپـێده‌کات و تیایدا نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان " ستیفان دی مه‌ستورا " بۆ چه‌ندان هه‌فته به سازدانی کۆبوونه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات
داعش به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که‌ی شـاری داڵاسی ویلایه‌تی ته‌کساسی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر سه‌نته‌رێـک که تیایدا پـێشـانگایهکی کارێکاتێری سه‌ر ئیسلام و پـیغهمبهر محه‌مه‌د لێ سـازدهکرا
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌ڵێت شاندێـکی ئه‌مه‌ریکایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهه‌مهێنان له بواری که‌رتی وزه‌دا
دوو چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر پـێشه‌نگایه‌کی کارێکاتێری له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د له شاری داڵاسی ناوه‌ندی ویلایه‌تی ته‌کساس و له ئاکامدا پاسه‌وانی خوێندنگه‌یه‌ک به سووکی برینداربووه
به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تیایدا جه‌نه‌ڕاڵێـکی له‌شکری کرابووه ئامانج
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما 20 ملیۆن دۆلاری دابینکردووه بۆ کڕینی کامێرای تایبه‌ت بۆ هێزه‌کانی پـۆلیس له ده‌یان ناوچه‌ی وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک که له ئێسـتادا له قۆناغی تاقیکردنه‌وه‌دایه بۆ چاودێریکردنی هه‌ر پـۆلیسێـک له کاتی کاره‌که‌ی
کاربه‌ده‌ستان له عێراق لۆمه‌ی ئاواره سوننه‌کان ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی له ده‌ست شه‌ڕه‌کان ڕایانکردووه و ده‌ڵێن ئاواره‌کان هۆکارن له ڕه‌خساندنی زه‌مینه بۆ هێرشی بۆمبی توندڕه‌وان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و پـرۆژه یاسایه‌ی له لایه‌ن کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه په‌سه‌ندکراوه که تیایدا باسی چۆنێتی پێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی له‌شـکری بۆ عێراق کراوه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا نیـیه
زیاتر نیشـان بده