باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له تورکیا وه‌ڵامی گاڵته‌پێکردنێک ده‌داته‌وه پاش ئه‌وه‌ی شاره‌وانی ئانکه‌ره خانمی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای به ئافره‌تێکی سور و سپی گه‌مژه ناودێر کردبوو.
هێزی ده‌ریایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستیان کردووه به یاوه‌ریی کردنی ئه‌و که‌شتیه بازرگانیانه‌ی ئاڵای ئه‌مریکایان هه‌ڵکردووه واته ئه‌وانه‌ی له که‌نداوی فارس‌دا به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.
شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێت ده‌یان سه‌رهه‌ڵداوی شیعه‌ی یه‌مه‌نی کوشتووه که هێرشێکی ئاست به‌رزیان کردبووه سه‌ر سنوری شانشینی سعودیه.
له‌شکری نایجیریا ده‌ڵێت 150 که‌سی تری ئازاد کردووه له‌وانه‌ی ڕێکخراوی بۆکۆ حه‌رام ده‌ستگیری کردبوون.
پـۆلیسی تورکیا تێـڵا و گازی فرمێسک ڕێژ و ئاوی به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی به بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه گردبووبوونه‌وه و هه‌ڵیان ده‌دا به‌ره‌و مه‌یدانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵ بڕۆن
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن هه‌وڵێـکی تێرۆرسـتیـیان پـوچه‌ڵکردووه‌ته‌وه که له هاوشێوه‌ی هێرشه‌که‌ی بۆستن ده‌بوو، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2013 کرایه سه‌ر پـێشـبڕکێـیه‌کی ماراثۆن و تیایدا 3 که‌س کوژران و زیاتر له 260 که‌س برینداربوون
دادگایه‌کی پاکستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سزای 25 ساڵ زیندانی بۆ 10 که‌س بڕییه‌وه به‌هۆی تێوه‌گلانیان له ته‌قه‌کردن له مه‌لاله یوسفزهی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له ساڵی 2012
ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه له نیپاڵ گه‌یشته زیاتر له 5500 که‌س، هاوکات تیمه‌کانی به‌هاناچوون سه‌رقاڵن به دابه‌شکردنی خۆراک و که‌لوپه‌لی پێویست به‌سه‌ر لێقه‌وماوه‌کاندا و به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌نێو داروپه‌ردوی شوێنه ڕووخاوه‌کاندا
کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه یاسای خه‌رجیـیه‌کانی ساڵی 2016 ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌کداره‌کان په‌سه‌ندکرد که له نێویدا پـێشـنیارکراوه ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی له‌شکری پـێشـکه‌ش بکرێت به هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سه‌ردانی واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا بکات و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما تاووتوێی ژماره‌یه‌ک بابه‌ت بکات
ده‌زگای هه‌واڵگری کۆریای باشور ده‌ڵێت ڕێبه‌ری گه‌نجی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا فه‌رمانی به له‌سێداره‌دانی 15 ڕێبه‌ری باڵای وڵاته‌که‌ی داوه
ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا که زۆرینه‌ی له کۆماریـیهکانه ده‌نگی داوه له دژی هه‌وڵه‌کان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌رچ ڕێککه‌وتنێکی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و په‌یماننامه
له‌شکری نیجیریا ڕایگه‌یاند خه‌ریکی گواستنه‌وه‌ی 200 کچ و 93 ژنن له دارستانێک له باکوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات، له‌و شۆینه‌ی له‌ده‌ست میلیشیا توندڕه‌وه‌کانی بۆکۆحه‌رام ڕزگارکران
شای عهربسـتانی سعودیـیه فه‌رمانی داوه محه‌مه‌د بن نایف بن عه‌بدولعه‌زیزی برازای بکرێته شازاده‌ی تاج و کۆڕه‌که‌ی خۆشی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بکرێته جێگری شـازاده‌ی تاج
بڕیاره کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک بدات بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی له‌شکری به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه و هه‌روه‌ها هێزه سووننه‌کانی له دژی داعش ده‌جه‌نگن
سه‌رۆک ئۆباما به توندی گێرهشێوێنیـیهکانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شـاری باڵتیمۆری ویلایه‌تی میریلاندی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی پـێویسته ئه‌نجامده‌ران وه‌کو تاوانکار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت
ئه‌مڕۆ 28 ی نیسان و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر ئومێد موحسن گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی کوردسـتان به‌یانـنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ڕاگه‌یاند
عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت 93 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه که سه‌ر به داعشن و نیازیان هه‌بووه زنجیره‌یه‌ک کاری تێرۆرستی له وڵاته‌که ئه‌نجام بده‌ن، له‌وانه هێرشکردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا
هێزه‌کانی سوپای نێشتیمانی به شاری به‌ڵتیمۆری ستانی میرلاندی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بڵاوکراونه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێمنی و ئارامی بۆ شاره‌که
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له‌وه‌تای داعش له مانگی شه‌شه‌وه خه‌لافه‌تی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ڕاگه‌یاندووه که ده‌سـتی به‌سه‌ردا گرتوون، به لایه‌نی که‌م 2154 که‌سی له ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ کوشتووه
زیاتر نیشـان بده