فه‌رمانده‌ی له‌شکری هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی به ڕابه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه داوای له دانیشـتوانی شاری سه‌عده‌ی ناوه‌ندی حوسیـیه‌کان له باکوری یه‌مه‌ن کردووه شاره‌که چۆڵ بکه‌ن، چونکه هه‌موو به‌شێـکی ده‌بێته ئامانجی له‌شکری.
هاوپه‌یمانێتیـیه‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌تا کاژمێر 7 ی ئێواره به کاتی خۆجێی ڕێگه‌کانی شاره‌که هێرشی ئاسمانیـیان ناکرێنهسهر، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو مۆڵه‌ت به خه‌ڵکی سیڤیل بده‌ن شاره‌که چۆڵ بکه‌ن.
عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت ئه‌مه له تۆڵه‌ی ئه‌و تۆپـبارانهی حوسیـیهکانه بۆ ناوچه سنووریـیه‌کانی سعودییه که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کردبوویان له پاش پـێشـنیاره‌که‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا بۆ ئاگربه‌سـتێـکی پـێنج ڕۆژی.
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی چه‌ند شوێنێـکیان له شاری سه‌عده بۆردومانکرد، له‌وانه باره‌گای حوسیـیه‌کانی له ناوچه‌ی ساقین و دوو بنکه له ناوچه‌ی به‌نی مه‌عاز و کارگه‌یه‌کی دروسـتکردنی مین.