فڕۆکه‌یه‌کی له‌شکری پاکستان له باکوری ئه‌و وڵاته که‌وتووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا هه‌ر یه‌ک له باڵیۆزی نه‌رویژ و فلپـین و هاوسه‌رانی هه‌ریه‌ک له باڵیۆزی مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا که له نێو فڕۆکه‌که‌دا بوون گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
جه‌نه‌ڕاڵ عاسم باجوا گوته‌بێژی له‌شکری پاکسـتان گوتی ڕووداوه‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دۆڵی نهلتهر له هه‌رێمی (گلگت به‌لتستان) بووه، کاتێک فڕۆکه‌که که له جۆری MI-17 ناچاربووه به په‌له بنیشێته‌وه و له‌سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ک تێـکشکاوه. گوتیشی هه‌ردوو فڕۆکه‌وانی ههلیکۆپـتهرهکهش گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ک له باڵیۆزی پـۆڵه‌ندا و هۆڵه‌ندا که ئه‌وانیش له نێو ههلیکۆپـتهرهکهدا بوون، برینداربوون، به‌ڵام باڵیۆزی ڕۆمانیا به سه‌لامه‌تی ڕزگاری بووه. به‌پـێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پاکستان 11 که‌سی بیانی و 6 پاکسـتانی له نێو هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌دا بوون.
کاربه‌ده‌سـتان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان گوتیان ئه‌و دیـپلۆماتانه به‌ڕێکه‌وتبوون بۆ به‌شـداریکردن له مه‌راسیمی خستنه گه‌ڕی تلفریکێـک له‌و ناوچه گهشتوگوزاریـیهی وڵات. گوتیشیان دیـپـلۆماتانی زیاتر له 30 وڵات به فڕۆکه‌یه‌کی جۆری C-130 بۆ شاری گلگت برابوون و بڕیاربوو له‌وێشه‌وه به چوار هه‌لیکۆپته‌ر بۆ گه‌شتێـکی سێ ڕۆژی به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه ببرێن.
هه‌روه‌ها بڕیاربوو نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان ئه‌ویش به‌شداری له مه‌راسیمه‌که‌دا بکات، به‌ڵام به‌هۆی ڕووداوه‌که‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ره‌و ئیسلام ئاباد و له‌وێشه‌وه پـرسه و ماته‌مینی خۆی بۆ قوربانیـیه‌کان ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها ماته‌مینی گشـتی له وڵات ڕاگه‌یاند.
تاڵیبانی پاکسـتان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به‌رپـرسیارێتی خۆی له که‌وتنی هه‌لیکۆپـته‌ره‌که ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه به موشه‌کێـکی دژه فڕۆکه پـێکاویانه، به‌ڵام خه‌واجه محه‌مه‌د ئاسف وه‌زیری به‌رگری پاکسـتان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی به پـێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کان پـێـیانوایه به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی فڕۆکه‌که به‌ربووبێته‌وه.