وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما 20 ملیۆن دۆلاری دابینکردووه بۆ کڕینی کامێرای تایبه‌ت بۆ هێزه‌کانی پـۆلیس له ده‌یان ناوچه‌ی وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک که له ئێسـتادا له قۆناغی تاقیکردنه‌وه‌دایه بۆ چاودێریکردنی هه‌ر پـۆلیسێـک له کاتی کاره‌که‌ی.
بڕیاره‌که پاش ئه‌و سکاڵایانه هات که ده‌ڵێن هه‌ندێـک پـۆلیس به شێوه‌یه‌کی خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایـیه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریکایـیه‌کان ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م کامێرایانه که له جلوبه‌رگی پـۆلیسه‌کان ده‌به‌سترێت نه‌ک ته‌نها ڕێگه له ڕه‌فتاری خراپی هه‌ندێک پـۆلیس ده‌گرێت، به‌ڵکو یارمه‌تی پـۆلیسیش به گشتی ده‌دات به سـانایی داکۆکی له خۆیان بکه‌ن ئه‌گه‌ربێت و تاوانکارێـک ڕووبه‌ڕوویان بوه‌ستێته‌وه و کاردانه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ریدا هه‌بێت.
ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌شێـکه له‌و 75 ملیۆن دۆلاره‌ی سه‌رۆک ئۆباما له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند ته‌رخان بکرێت بۆ کڕینی ئه‌و جۆره کامێرایانه بۆ پـۆلیس له ماوه‌ی 3 ساڵدا. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک ملیۆن دۆلاری دیکه‌ش دانراوه بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر کاریگه‌ری ئه‌م کامێرایانه.