نوێترین هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕی سوریا، ڕۆژی سێشه‌ممه له جنێڤ ده‌ستپـێده‌کات و تیایدا نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان " ستیفان دی مه‌ستورا " بۆ چه‌ندان هه‌فته به سازدانی کۆبوونه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی به‌شه‌ڕهاتوو له سوریا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نانی دیکه ئه‌وانه‌ی گه‌ره‌کیانه رۆڵێان له ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه‌دا هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م وتووێژانه خۆی له خۆیدا دانوستاندنی فه‌رمی ئاشتیانه نین، به‌ڵکو وه‌کو به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێناسه‌ی ده‌که‌ن به‌وه‌ی که هه‌وڵێکه تاوه‌کو بزانن که ئایا خواستی ئه‌وه هه‌یه و ڕه‌وشه‌که له باره بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له سوریادا.
ستفان دی مه‌ستورا به جیا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌کانی سوریا کۆده‌بێته‌وه، له‌وانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆن. به‌ڵام گروپی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به قاعیده بانگێشتی ئه‌م کۆبوونه‌وانه نه‌کراون.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پتر له ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر نێوه‌ندگیری دوو خولی وتووێژی ئاشتی کرد، به‌و هیوایه‌ی ئاگربه‌ستێک بۆ شه‌ڕی سوریا ده‌سته‌به‌ر بکات و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به دوایدا بێت و سوریا له‌م قه‌یرانه رزگاربکات.
به‌ڵام ئه‌و دانوستاندنانه پـێشڕه‌ویـیه‌کی که‌می لێکه‌وته‌وه و ڕه‌وشی سوریا زیاتر ئاڵۆزبووه به‌وه‌ی که چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ی زیاتردا له به‌شی باکوری ئه‌و وڵاته‌دا ده‌گرن، هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا و گروپه چه‌کداره‌کانی داعش و نوسره به‌رده‌وامن له شه‌ڕکردن له دژی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د.