کاربەدەستان لە واشنتن و بەغدا دەڵێن ئەمەریکا ڕێگەی بە عێراق داوە بەردەوامبێت لە کڕینی وزەی کارەبا لە ئێران، ئەمەش سەڕەڕای عێراق لە نێو لیستی ئەو هەشت وڵاتەدا نیـیە کە لە سزاکانی سەر ئێران پەخشێنراون
پـۆلیس لە شاری ثاوزنت ئۆکسی باشوری ویلایەتی کالیفۆرنیا دەڵێت کەسێک بە چەکەوە چووەتە ناو باڕێک و تەقەی کردووە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 12 کەس کوژراون کە یەکێکیان پـۆلیس بووە
جێف سێشنس دەستبەرداری پـۆستەکەی بوو وەک وەزیری دادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆک ترامپ دەستبەجێ کەسێکی بە شێوەیەکی کاتی بۆ شوێنەکەی دەسـتنیشانکردووە
نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا خوازیارە ڕووسیا وەک جاران لە بەرامبەر ئیسرائیل نەرمبێت و چاوپـۆشی بکات لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی دەیانکاتە سەر شوێنەکانی ڕژێمی ئێران لە سوریا
سەرۆکی ئەمەریکا ستایشی کۆماریـیەکانی کرد بۆ ئەو ئەنجامانەی بەدەستیانهێناوە لە هەڵبژاردنەکانی نێوەی خولی سەرۆکایەتی، ئەوانەی دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بە لایەنی کەم 45 چەکداری داعش لە پارێزگای دێرزوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراون
لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمساڵدا، هەڵبژاردن بۆ پـۆستی فەرمانڕەوای 36 ویلایەت بەڕێوەچوون و سەرئەنجام دیموکراتەکان توانیان فەرمانڕەوایەتی 7 ویلایەت لە ژێر دەستی کۆماریـیەکان دەربهێنن
هونەرمەند ئالیکزاندریا ئۆکازیۆ کۆرتێز لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممەدا مێژووی تۆمارکرد وەکو گەنجترین ژن بۆ کۆنگرێس لە ناوچەی زۆرینەی دیموکراتی نیو یۆرک هەڵبژێردرا
بەپـێی دوایـین ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دیموکراتەکان بوونەوە زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام کۆماریـیەکان توانیان ئەنجومەنی سینات لە دەستی خۆیاندا بهێڵنەوە
ژنێکی دیکەی موسڵمانی بە ڕەچەڵەک سۆماڵی توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر ڕکابەرە کۆماریـیەکەی لە ناوچەیەکی ویلایەتی مینیسۆتا تۆماربکات و بەوەش دەبێتە دووەم ژنی موسڵمان بە کۆنگرێسی ئەمەریکا بگات
بەپـێی ئەنجامە سەرەتایـیەکانی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دیموکراتەکان سەرکەوتنێکی باشیان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستهێناوە
ڕەشیدە تڵەیبی بە ڕەچەڵەک فەڵەستینی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی بەدەستهێنا و بەوەش دەبێتە یەکەم ژنی موسڵمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا
دەنگدەرانی ئەمەریکایی کە بە ئەندازەیەکی زۆر دابەشبوون، ئەمڕۆ سـێشەممە ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێ بۆ کۆنگرێس و هەروەها بۆ ئەوەی لەم دەنگدانەی نیو خولی سەرۆکایەتیدا هەڵسەنگاندنی خۆیان لەسەر سەرۆک ترامپ بدەن
نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت زیاتر لە 200 گۆڕی بە کۆمەڵ لە عێراق دۆزراونەتەوە کە گۆڕەکان قوربانیانی توندوتیژی چەکدارانی داعش لەخۆ دەگرێت لە شارەکانی عێراقدا
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت خەڵات دارایی دەدرێت بۆ ئەو کەسەی زانیاری لەسەر شوێنی ئەم سەرکردانەی پەکەکە بدات، ئەوانیش موردا قەرەیڵان (هەتا 5 ملیۆن دۆلار)، جەمیل بایک(هەتا 4 ملیۆن دۆلار)، دوران کاڵکان(هەتا 3 ملیۆن دۆلار)
وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی یوتیوبەوە گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای ڕەتکردەوە و هەروەها داواکانی واشنتن لە ئێران کە گۆڕانکاری ئەنجام بدات بە ناژیرانە و نایاسایی و پڕ لە کەموکورتی پێناسەی کرد
کاربەدەستاتی ئەفغانستان دەڵێن چەکدارانی تاڵیبان هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی سنوور لە پارێزگای فەراهی ڕۆژئاوای وڵاتەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 20 سەرباز کوژراون
کارمەندانی بەهاناچوونی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچە کەناریـیەکانی باشوری وڵاتەکەیان و ئاوی دەریا دەگەڕێن بە دوای 17 کۆچبەری نایاسایی، ئەمەش ڕۆژێک پاش ئەوەی تەرمی 17 کۆچبەری دیکە دۆزرانەوە
ئەمەریکایـیەکان ئەمڕۆ بەرەو بنکەکانی دەنگدان دەچن تاوەکو دەنگی خۆیان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی بدەن کە بە midterm elections ناودێردەکرێت
سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە دەگاتە سێ ویلایەتی وڵاتەکە، ئەمەش لە دوایین هەوڵیدا بۆ راگرتنی دیموکراتەکان لەو خواستەی هەیانە بۆ تێکشکاندنی قەڵای کۆماریـیەکان لە کۆنگرێس
زیاتر نیشـان بده