Accessibility links

دیموکراتەکان تەنیا لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێناوە


بەپـێی ئەنجامە سەرەتایـیەکانی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دیموکراتەکان سەرکەوتنێکی باشیان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستهێناوە، بەڵام کۆماریـیەکان هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە توانیویانە هەر بە زۆرینە لە ئەنجومەنی سینات بمێننەوە.

شەوی سێشەممە و لەگەڵ ئەوەی بنکەکانی دەنگدان بە کاتی خۆجێی ویلایەتەکانیان بە دوای یەکدا دادەخران، ژمارەی کورسیـیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕەنگی سووری کۆماریـیەکانەوە بۆ ڕەنگی شینی دیموکراتەکان دەگۆڕدران.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پـێدەچێت هەلی بەدەستهێنانی ئەنجومەنی سینات بۆ دیموکراتەکان شتێکی مەحاڵبێت پاش ئەوەی کۆماریـیەکان سەرکەوتن لە هەردوو ویلایەتی ئیندیانا و تێنسی، ئەو دوو ویلایەتەی سەرۆک ترامپ توانی بە ئاسانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 تیایاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

XS
SM
MD
LG