Accessibility links

ئۆکازیۆ کۆرتێزی دیموکرات لە نیویۆرک مێژوو تۆمار دەکات


هونەرمەند ئالیکزاندریا ئۆکازیۆ کۆرتێز لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممەدا مێژووی تۆمارکرد وەکو گەنجترین ژن بۆ کۆنگرێس لە ناوچەی زۆرینەی دیموکراتی نیو یۆرک هەڵبژێردرا.

ئەو ژنە تەمەن 29 ساڵانە بەرگری لە چینی کارکەر و ئەو کەسانە دەکات کە ڕەچەڵەکی پۆرتۆ ڕیکۆییان هەیە، کاری دووهەمی لە باڕێک بوو تا ئەو کاتەی لە هەڵبژاردنی بەرایی دیموکراتەکاندا توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ڕۆژی سێشەممە لە بەرهەڵستە کۆمارییەکەی ئەنتنی پاپاسی بردەوە لە بازنەیەکی هەڵبژاردن کە دانیشتوانی دوو ناوچەی جیاوازی نیویۆرکی تێدایە.

سەرکەوتنی ئالیکزاندریا ئۆکازیۆ کۆرتێز تۆماری ڕابردووی خانمە ئەندامی کۆنگرێس ئلیس ستیڤنیکی یاریدەدەری پێشووی سەرۆک جۆرج بوشی شکاند کە لە تەمەنی 30 ساڵیدا بوو بە ئەندامی کۆنگرێس.

ژنان تەنها لە سەدا 23 ی کورسییەکانی کورسییەکانی ئێستای سیناتیان لەدەستدایە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش لەسەدا 19.3ن. ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو ڕێژەیەکی کەمە.

XS
SM
MD
LG