ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت هێزکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی هەڕەمەکیـیانە کۆتوبەندیان خستووەتە سەر زۆربەی دانیشتوانی کەمپی مەخمور کە کوردە ئاوارەکانی تورکیای لێـیە
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت گروپەکانی ناسراو بە "الجيش الوطني السوري" ئەوانەی تورکیا پشتیوانیان دەکات لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە
کاربەدەستانی عێراق دەڵێن لە ئەنجامی پـێکدادانەکانی ئەمڕۆ سێشەممە لە نێوان خۆپـیشاندەران و هێزەکانی ئاسایش لە بەغدای پایتەخت بە لایەنی کەم 1 کەس کوژراوە و 21 کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەستانی عێراق دەڵێن 6 کەس کوژراون و 15 کەسی دیکە برینداربوون لە ئەنجامی 3 تەقینەوە لە یەک کاتدا لە سێ ناوچەی جیاوازی بەغدا
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی بەنیازی جێبەجێکردنی پـرۆژەی نیشتەجێکردنە لەو ناوچانەی لە باکوری سوریا دەستی بەسەریاندا گرتووە وە وڵاتی قەتەر پـشتیوانی لێدەکات
بەپـێی دوایـین ئاماری قوربانیانی ئاکامی بومەلەرزە بەهێزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە باکوری ڕۆژئاوای پایتەختی ئەلبانیای دا، 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 600 کەس برینداربوون
فڕۆکەی جەنگی نەناسراو بۆردومانی چەند شوێنێکیان کردووە لە باشوری شاری جەرابلوس و باکوری شاری ئەلبابی ژێر دەستی گروپەکانی سەر بە تورکیاو لە ئاکامدا ژمارەیەک عەمباری سووتەمەنی ئاگریان گرتووە
هەواڵی کوژرانی چالاکوانێکی ئێرانی لە تورکیا ڕادەگەیەنرێت کە لە کەناڵێکی سەر تیلگرام لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێران کاری دەکرد
خۆپـیشاندان و ناڕەزایـیەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق و شارەکانی باشوری ئەو وڵاتە بەردەوامن و قوربانی زیاتر لە ئاکامی پـێکدادانەکانی نێوان خۆپـیشاندەران و هێزەکانی ئاسایش کەتوونەتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەر هەوڵی ئەو نەبووایە چین بە لەشکرێکی یەک ملیۆن سەربازی پەلاماری هۆنگ کۆنگی دەدا و دەیسڕیـیەوە
کاربەدەستانی ئاسایش و دەزگا تەندروستیـیەکان لە عێراق دەڵێن ئەمڕۆ هەینی لە خۆپـیشاندانەکانی ناو شاری بەغدا 3 خۆپـیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 25 کەسیش برینداربوون
دیموکراتەکان شەوی ڕابردوو دیبەیتێکی دیکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 ئەنجام دا و مەسەلەی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێس لەسەر سەرۆک ترامپ تەوەرێکی سەرەکیـیان بوو
دادوەرێکی پێشووی ئەمەریکایی ئاماژەی بەوە کرد کە شیانی هەیە گەواهیدانی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرێس، وەها لە کۆماریـیەکان بکات بچن بۆ کۆشکی سپی و داوا لە دانۆڵد ترامپ بکەن دەستبەرداری پـۆستەکەی ببێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئەنجامی بۆردومانی شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئیسرائیل لە سوریا بەلایەنی کەم 11 چەکدار کوژراون کە حەوتیان سوری نین
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران دەڵێن سوپای پاسداران هۆشداری داوە بە خۆپـیشاندەران لەوەی کۆتایی بە خۆپـیشاندانەکانیان بهێنن ئەگەر نا ئەوا ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبنەوە
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ماڵپەڕی The Intercept دەڵێن بە ڕێی ئاشکرابوونی سەدان ڕاپـۆرتی هەواڵگری ئیتلاعاتی ئێران ئاستی هەژمونی تاران لە عێراقیان بۆ ئاشکرابووە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەو هەواڵەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیای ڕەتکردەوە کە دەڵێن جادەی تەل تەمر- حەسەکەیان کۆنترۆڵکردووە
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تاووتوێی کشانەوەی لە پەرلەمانی تورکیا دەکات بەهۆی ئەو فشارە بەردەوامانەی لەلایەن حکومەتەوە دەکرێتە سەری
دادگایەکی فیدراڵی ئەمەریکا دەڵێت حکومەتی وڵاتەکەی ڕاستبووە کاتێک گوتویەتی کچی دیپـلۆماتێکی یەمەنی کە پەیوەندی بە داعش کردبوو هاوڵاتی ئەمەریکایی نیـیە سەرەڕای ئەوەی لە ئەمەریکا لەدایکبووە
سەرۆکایەتی تورکیا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکردووەتەوە کە سەرۆکی تورکیا لە میانەی سەردانەکەی بۆ واشنتن پـیشانی کاربەدەستانی ئەمەریکای دابوو، گوایە مەزڵوم عەبدی بەرپـرسە لەو تەقینەوانەی لە ناو تورکیا کرابوون
زیاتر نیشـان بده