Accessibility links

سێ تەقینەوە لە بەغدا ڕوودەدەن و 6 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی عێراق دەڵێن 6 کەس کوژراون و 15 کەسی دیکە برینداربوون لە ئەنجامی 3 تەقینەوە لە یەک کاتدا لە سێ ناوچەی جیاوازی بەغدا.

تەقینەوەکان شەوی سێشەممە لە نزیک کاتژمێر 8 بوون. یەکەمیان بە ماتۆرسکیلێک لە ناوچەی شوهەدا ئەلبەیاع لە باشوری ڕۆژاوای بەغدا لە نزیک مزگەوتێکی شیعە و بەهۆیەوە 2 کەس کوژران و 6 ی دیکە برینداربوون.

دوومیان ئەویش بە ماتۆرسکیلێک لە نزیک بازاڕێک لە ناوچەی شەعب باکوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە و لەوێش 3 کەس کوژران و 5 برینداربوون.

سێـیەم بۆمبی چێنراو لە نزیک بازاڕێک لە ناوچەی بەلەدیات لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا و لە ئاکامدا 1 کەس کوژراوە و 4 کەس برینداربوون.

هێشتا ڕوون نیـیە کێ لە پشت ئەم تەقینەوانەیە.

پـێشتر داعش دەیان تەقینەوەی لەم شێوەیەی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG