باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ عێراق پشـتیوانی خۆی بۆ تیپـی تۆپی پـێی عێراق ڕاگەیاند کە لە ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە لە چوارچێوەی یاریـیەکانی ئاسیا لە ئوردن بۆ پاڵاوتن بۆ مۆندیال
کاربەدەستانی ئاسایش و تەندروستی لە عێراق دەڵێن لە خۆپـیشاندانەکانی ئەمڕۆ پـێنجشەممەی بەغدای پایتەخت بەلایەنی کەم 4 کەس کوژراون و 62 کەس برینداربوون
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت تورکیا هاوپەیمانێکی گەورەی ناتۆیە و هەروەها هاوپەیمانێکی ستراتیژی گەورەی ئەمەریکایە لە سەرانسەری جیهان
سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سپی پـێشوازی لە هاوتا تورکەکەی کرد و گوتی ئاگربەستەکەی نێوان تورکیا و کوردەکان جێگیرە و خۆشحاڵە بەو ئەنجامە
کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم دانیشتنی ئاشکرای خۆی ئەنجام دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی ئایە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا دەسەڵاتەکانی خۆی خراپ بەکارهێناوە یان نا
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزێکی تورکی کە لەگەڵ هێزێکی ڕووسی لە دەوروبەری کۆبانی ئەمڕۆ سێشەممە سوڕاونەتەوە، تەقەی لە خۆپـیشاندەران کرد کاتێک بەردبارانیان کردن و لە ئاکامدا 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 7 کەسی دیکە برینداربوون
پـۆلیس و ئاسایشی ئەڵمانیا 3 کەسیان دەستگیرکردووە کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە داعش بن و هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی تێرۆرستیان دابێت
سەرۆکی تورکیا دەڵێت لە میانەی سەردانەکەی بۆ واشنتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا باسی مەزڵوم عەبدی فەرمادەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات
لە ئەنجامی ئەو سێ تەقینەوەیەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری قامیشلو ڕوویان دا، 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و 42 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی یۆرانیۆمی زیاتر دەپـیتێنێت پاش ئەوەی دەزگایەکی ناوکی ژیر زەمینی خستەوەگەڕ
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن ڕووسیا بەرپـرسیارە لە کوژرانی ئەو گەنجەی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن زریپـۆشێکی تورکیا لە نزیک دێرک کرا بە ژێرەوە
گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا کۆنگرەیەکی لووتکەیی لە بارەی سوریا ئەنجام دەدەن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی ڕێگەی بە تورکیا دابێت هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سوریا و گوتی ئەو یارمەتیـیەی ئەمەریکا پـێشکەشی کوردی سوریای کردووە هیچ وڵاتێکی دیکە نەیکردووە
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت داهاتی نەوتی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت نەک بۆ ئەمەریکا
پـێنج سیناتۆری ئەمەریکا نامەیەکیان ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە و تیایدا داوایانکردووە ئاگاداریان بکاتەوە لەوەی ئایە تورکیا و هێزەکانی تورکیا پاڵپشتیان دەکات بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کوردەکانی سوریا یان نا
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ئەنجامداوە و لە بارەی چەند بابەتێک وتووێژیان کردووە، لەوانە کۆتاییهێنان بە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد
لە ئەنجامی هێرشی کەسێک بە چەقۆ لە ناوچەیەکی گەشتیاری ئوردن 8 کەس برینداربوون کە چواریان گەشتیاری بیانین
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ژنی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری کوژراوی داعشی دەستگیرکردووە
لە پاش زیاتر لە 20 ساڵ دیموکراتەکان توانیان ببنە زۆرینە لە هەردوو ئەنجومەنی سینات و نوێنەرانی ویلایەتی ڤێرجینیا، ئەمەش لە کاتێکدا فەرمانڕەوای ویلایەتەکەش دیموکراتە
شەش منداڵ و سێ ژنی ئەمەریکایی لە بۆسەی باندێکی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان لە مەکسیک کوژراون و سەرۆکی ئەمەریکا داوا لە سەرۆکی مەکسیک دەکات جەنگ لە دژی ئەو باندانە ڕابگەیەنێت
زیاتر نیشـان بده