کۆشـکی سـپی له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی جۆ بایدن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریکا کرده‌وه
چالاکوانان له سوریا ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به‌هێز ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له بینایه‌کی ئهپارتماندا ڕوویداوه له شاری لازقیـیه‌ی سه‌ر ده‌ریا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون که دووانیان منداڵ بوون
کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکریی له میسر ده‌ڵێت توندڕه‌وان سه‌ربازێکیان کوشتووه و ئه‌فسه‌رێکیشیان بریندار کردووه له‌و پێکدادانه‌ی له باکوری نیمچه دوڕگه‌ی سینا ڕوویداوه.
سه‌رۆکی پـۆلیسی مالیزیا ده‌ڵێت 139 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه له ناو ژماره‌یه‌ک گۆڕدا له نزیک سنووره‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ تایلاند و پـێده‌چێت کۆچبه‌ر بووبن. ده‌شڵێت هه‌ندێک له گۆڕه‌کان چه‌ند ته‌رمێـکیان تیادا بووه
مه‌همه‌ت شیمشک ده‌ڵێت خه‌رجکردنی بڕی 1.3 ملیار دۆلار له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ کڕینی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی پێشکه‌وتوو وه‌ک چه‌ره‌س خواردنه
گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به گومانه‌وه ده‌ڕواننه خواستی هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق له‌م شه‌ڕانه‌دا دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت میلیشیا گومانباره کورده‌کان هێرشی خومپارهییان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و به دواشیدا له‌شکر وه‌ڵامی خۆی داوته‌وه وه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 5 که‌س کوژراون و زیاتر له 60 که‌سیش بریندارن له ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی به ئۆتۆمبێل.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ئانکه‌ره و واشنتۆن ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر بنه‌ماکانی پشتیوانی ئاسمانی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ئه‌وانه‌ی بۆ شه‌ڕی توندڕه‌وانی ئیسلامی مه‌شق و ڕاهێنانیان پێکراوه.
سه‌ربازێکی وڵاتی تونس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قه‌ی به‌ناو ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی وڵاته‌که‌دا کردووه و حه‌وت سه‌ربازی کوشتووه و ده سه‌ربازی تریشی بریندار کردووه به‌رله‌وه‌ی خۆی بکوژێت.
کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له کارگه‌یه‌کی چیمه‌نتۆ له شارۆچکه‌یه‌کی نزیک ئانکه‌ره 3 کارمه‌ندی کارگه‌که کوژراون.
ئێران بڕیاری داوه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه نرخی سووته‌مه‌نی زیادبکات به ڕێژه‌ی نزیکه‌ی 40%، به‌مه‌ش مه‌زه‌نده ده‌کرێت حکومه‌ته‌که‌ی له سـاڵێـکدا نزیکه‌ی 32 ملیار دۆلار بۆ خه‌زێنه‌که‌ی بگێڕێته‌وه
به پـێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له دادگاکاندان، ده‌زگای موخابه‌راتی تورکیا که به میت ناسراوه له کۆتایی سـاڵی 2013 و هه‌تا سه‌ره‌تاکانی سـاڵی 2014 یارمه‌تیـیان داوه له گه‌یشتنی باره چه‌ک بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا که له ژێر ده‌سـتی گروپه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کاندان
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له مزگه‌وتێـکی شیعه‌کان له پارێزگای قه‌تیف له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ڕوویداوه و له ئاکامدا 20 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زیاتر له 50 که‌سیش برینداربوون
چه‌کدارانی داعش گه‌یشـتوونه‌ته ناوچه‌ی مه‌زیق (مضيق) له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری ڕومادی و له ئێسـتادا له شارۆچکه‌ی خالیدیـیه نزیک که‌وتوونه‌ته‌وه
کۆشکی سـپی ده‌ڵێت داگیرکردنی شاری ته‌دموری مێژوویی سوریا له لایه‌ن داعشه‌وه شکستێـکه بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه‌ن
داعش توانیویه‌تی شاری مێژوویی ته‌دمور له پارێزگای حومسی ناوه‌ڕاستی سوریا داگیربکات و به‌مه‌ش وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌م گروپه توندڕه‌وه له ئێسـتادا نێوه‌ی خاکی سوریای کۆنترۆڵکردووه
ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕێگه نادات پشـکنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بچنه نێو شوێنه له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی یان چاوپـێکه‌وتن له‌گه‌ڵ زانایانی بکه‌ن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه چاوه‌ڕوانکراوه‌ی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که
له ئاکامی که‌وتنی گولله هاوه‌نێک به‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له گه‌ڕه‌کێکی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، مامۆستایه‌ک گیانی له ده‌ستدا و 23 قوتابی برینداربوون
پۆلیسی که‌نه‌دا 10 گه‌نجی له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی مۆنتریاڵ ده‌ستگیرکرد پاش ئه‌وه‌ی گومانیان لێده‌کرا هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی به داعش بکه‌ن له سوریا و عێراق
زیاتر نیشـان بده