ده‌سه‌ڵاتداران له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 5 که‌س کوژراون و زیاتر له 60 که‌سیش بریندارن له ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی به ئۆتۆمبێل.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه خۆی کردووه به ده‌روازه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌تدا له هه‌رێمی زابول له باشوری وڵاته‌که.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئامانجی هێرشه‌که ئۆفیسی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌که بووه له شاری قه‌ڵات.
پۆلیس ده‌ڵێت ژن و منداڵیش له نێو قوربانیه‌کاندا بوون و ده‌شڵێن دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌که‌ش بریندارن.
میدیای ئه‌فغانستان له زاری کارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رێمه‌که‌وه ده‌ڵێن هه‌ندێک له زامداره‌کان برینه‌کانیان زۆر سه‌خته.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانیه‌کی قوڵی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به هه‌روادێ و زۆربوونی ژماره‌ی زیانه گیانیه‌کان له ئه‌فغانستان و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ی‌و ئێن کۆی کردوونه‌ته‌وه تا ئێستا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زیانه گیانیه سیڤیڵیهکانتۆمارهکانی ساڵی پاری تێپه‌ڕاندووه.