کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له کارگه‌یه‌کی چیمه‌نتۆ له شارۆچکه‌یه‌کی نزیک ئانکه‌ره 3 کارمه‌ندی کارگه‌که کوژراون.
لوقمان ئێرتورک، شاره‌وانی شارۆچکه‌ی کازان ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه 2 کارمه‌ندی تریش برینداربوون له ده‌مێکدا سه‌رقاڵی چاکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له بۆیله‌ره‌کانی کارگه‌که بوون.
تورکیا خاوه‌نی تۆمارێکی خراپی پارێزراوی شوێنه‌کانی کاردکردنه به تایبه‌تیش له بواری پیشه‌سازیدا و یه‌کێک له ڕێکخراوه‌کانی چاودێری شوێنه‌کانی کارکردن ده‌کات ده‌ڵێت له ساڵی پاردا نزیکه‌ی 1900 که‌س له‌و ڕووداوانه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه که په‌یوه‌ندییان به شوێنه‌کانی کارکردنه‌وه هه‌یه.