ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ژماره‌یه‌ک گه‌واهیدان بۆ دادگاکانی تورکیا و ده‌ڵێت به پـێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له دادگاکاندان، ده‌زگای موخابه‌راتی تورکیا که به میت ناسراوه له کۆتایی سـاڵی 2013 و هه‌تا سه‌ره‌تاکانی سـاڵی 2014 یارمه‌تیـیان داوه له گه‌یشتنی باره چه‌ک بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا که له ژێر ده‌سـتی گروپه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کاندان.
ڕۆیته‌رز گه‌واهیدانی ئه‌فسه‌رێـکی جه‌ندرمه‌ی ده‌سـتکه‌وتووه که به دادگای گوتووه سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ست له ده‌زگای میت یاوه‌ری چه‌ند ماشێنێکی بارهه‌ڵگریان کردووه که چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیان بارکردبوو و له تورکیاوه چوونه‌ته ناو سوریا، له‌و شوێنانه‌ی له ژێر ده‌سـتی گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانن.
به‌پـێی گه‌واهیدانی داواکارێکی گشـتی که له ئێسـتادا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دادگایی ده‌کرێت، پـۆلیس و جه‌ندرمه له‌سه‌ر فه‌رمانی داواکارانی گشتی چوار ماشێنی بارهه‌ڵگریان پـشکنیبوو، یه‌ک له‌و ماشێنانه له مانگی یازده‌ی سـاڵی 2013 بووه و سیانه‌که‌ی دیکه له مانگی یه‌کی سـاڵی 2014. گوتوشیه‌تی ماشێنی یه‌که‌م ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، به‌ڵام سێ ماشێنه‌که‌ی دیکه ئه‌ندامانی ده‌زگای میت که له‌گه‌ڵ باره‌کاندا بووبوون له پـۆلیسهکانیان دابوو و ڕێگه‌یان نه‌دابوو باره‌کان ڕابگرن.
ئوزگان شیشمان که یه‌کێـکه له‌و چوار داواکاره گشـتیـیه‌ی فه‌رمانی پشـکنینی ماشێنه بارهه‌ڵگره‌کانیان دابوو و ئێسـتا ده‌سـتگیرکراون به تاوانی فه‌رمانی نایاسایی بۆ پشـکنین، له چاوپێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆیته‌رز له 4 ی مانگی پـێـنج گوتویه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان نیشـانیان داوه هه‌ندێـک له کاربه‌ده‌سـتانی ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه‌یان دابوو له گه‌یاندنی ئه‌و باری چه‌کانه.
موراد کشڵاکچێ که شۆفێری یه‌کێـک له ماشێنه بارهه‌ڵگره‌کان بووه، گوتویه‌تی له 19 ی مانگی یه‌کی 2014 له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌نکه‌ره له فڕۆکه‌یه‌کی بیانی بارێکی هه‌ڵگرتووه و پـێشـتریش باری له‌و جۆره‌ی گواستووه‌ته‌وه. ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت هه‌وڵی دابوو چاوپـێکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بکات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه.
هه‌روه‌ها شۆفێرێـکی دیکه به ناوی لوتفی کهراکایه له لێـکۆڵینه‌وه‌کانی پـۆلیسدا گوتویه‌تی دوو جار باری له‌و جۆره‌ی بۆ ناو سوریا گواستۆته‌وه له پشت بنکه‌یه‌کی له‌شکری له ڕیحانلی. گوتوشیه‌تی باری ئه‌و ڕۆژه‌ی که ههوڵداربوو ده‌سـتی به‌سه‌ردابگیرێت، بۆ که‌مپـێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سوریا براوه. به‌ڵام ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت نایتوانیوه له سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ قسه‌ی ئه‌م شۆفێره پشـتڕاستبکاتهوه.
پاشان ڕۆیته‌رز نووسیویه‌تی یاداشتنامه‌ی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و داواکاره گشـتیـیانهی به‌رده‌ست که‌وتووه که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له دژیان ده‌رچووه به تۆمه‌تی ئاشکراکردنی نهێنیـیه‌کانی ده‌وڵه‌ت و له‌که‌دارکردنی ناوی حکومه‌ت به‌وه‌ی یارمه‌تی گرووپه تێرۆرسـته‌کان ده‌دات.
ده‌گه‌ر تانریڤه‌ردی پارێزه‌ری دوو له‌و چوار داواکاره گشـتیـیه به ڕۆیته‌رزی گوتووه هیچ به‌هانه‌یه‌ک بۆ ده‌سـتگیرکردنی ئه‌مانه نیـیه و ئه‌و کاره به کۆمه‌ڵ کوژی یاسایه. گوتوشیه‌تی تاوانێـکی له‌و جۆره‌ی کراوه ناکرێت به نهێنیـیه‌کانی ده‌وڵه‌تی دابنرێت.
به‌ڵام حکومه‌تی تورکیا لای خۆیه‌وه ڕه‌تی ده‌کاته‌وه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هیچ گرووپێـک له سوریا ناردبێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا له چاوپێـکهوتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له مانگی هه‌شت گوتویه‌تی" کێن ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان دابوو باری ده‌زگای میت ڕابگرن که بریتی بوون له کۆمه‌کی مرۆیی بۆ تورکمانه‌کان. گوتوشیه‌تی ئه‌وانه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیـیه فه‌رمانێـکی له‌و جۆره ده‌ربکه‌ن. پاشان ئه‌ردۆغان ئه‌و پـۆلیس و داواکاره گشـتیـیانهی به که‌سانی سه‌ر به حکومه‌تی هاوته‌ریب ناودێرکرد، ئه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ڕابهرایهتیـیان ده‌کات.
به‌پـێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی دادگایه‌کی ئسته‌نبوڵ که له مانگی چوار نووسراوه، زیاتر له 30 کارمه‌ندی هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تاوانبارکراون به سیخوڕی له‌شکری و هه‌وڵی ڕووخاندنی حکومه‌ت.