ئێران بڕیاری داوه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه نرخی سووته‌مه‌نی زیادبکات به ڕێژه‌ی نزیکه‌ی 40%، به‌مه‌ش مه‌زه‌نده ده‌کرێت حکومه‌ته‌که‌ی له سـاڵێـکدا نزیکه‌ی 32 ملیار دۆلار بۆ خه‌زێنه‌که‌ی بگێڕێته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، له زاری داوود ئاربالی گوته‌بێژی کۆمپانیای ده‌وڵه‌ت بۆ دابه‌شـکردنی سووته‌مه‌نی. گوتوشیه‌تی به‌مه نرخی لیترێک به‌نزین له 7 هه‌زار ڕیاڵه‌وه (24 سه‌نت) ده‌بێت به 10 هه‌زار ڕیاڵ (34 سه‌نت)
ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێران ڕاشیگه‌یاند ئه‌وه‌ش نامێنێت که جاران 60 لیتری یه‌که‌م له به‌نزین که ده‌کرایه ئۆتۆمبیله‌کان نرخه‌که‌ی هه‌رزانتربوو. هه‌روه‌ها نرخی گازویلیش (دیزڵ) له 2500 ڕیاڵ بۆ هه‌ر لیترێک بۆ 3 هه‌زار ڕیاڵ به‌رزده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئێران ڕۆژانه پـێویستی به نزیکه‌ی 70 ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه.
سـاڵی 2007 کاتێـک نرخی سووته‌مه‌نی له ئێران‌دا زیایکرد چه‌ندان خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازکران، هێزه‌کانی حکومه‌تیش له به‌رامبه‌ردا ده‌یان که‌سیان ده‌سـتگیرکرد.