فەڕەنسا لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی دەسـتپـێکردووە سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کۆمپانیای لافارگ- هۆلسیم ی فەڕەنسایی سویسری کراوە بەوەی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کۆمەکی داعشی لە سوریا کردووە
پـۆلیسی ناوچەی مۆنتگۆمری ویلایەتی مێریلاند بە سوود وەرگرتن لە زانستی DNA دوێنێ دووشەممە دوو وێنەی بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت نزیکن لە شێوەی دەموچاوی پـیاوکوژێـک کە 25 ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەکەیان خاوەن فرۆشگایەکی کوشتووە
سەرۆکی تورکیا گۆشەگیرکردنی قەتەری شەرمەزارکرد کە لە لایەن ژمارەیەک وڵاتانی عەرەبیەوە بەسەر ئەم وڵاتەی کەنداو سەپێندراوە بەهۆی وەک دەڵێن دۆحە کۆمەکی تێرۆرزم دەکات
کاربەدەستێکی ئەمەریکا دەڵێت ئاژانسی کۆچبەری وڵاتەکەی کەوتووەتە دەسـتگیرکردنی ئەو کۆچبەرە عێراقیـیانەی تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە و فەرمانی دەرکردن و ناردنەوەیان دەرچووە
خەڵکی پۆرتۆ ریکۆ لە ڕیفراندۆمێـکدا کە مەرج نیـیە ئەنجامەکەی جێبەجێ بکرێت دەنگیان دا بۆ ئەوەی دورگەکەیان ببێتە ویلایەتێـکی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل دەڵێت بنیامین نەتانیاهوی سەرۆک وەزیر لەگەڵ ئیسحاق هێرتزۆگ ڕێبەری ئۆپـۆزسیۆن پـێکەوە سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسریان کردووە و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبوونەتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە قەتەر کرد چیتر کۆمەکی تێرۆرزم و بیروباوەڕی توندڕەوی نەکات و بێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن
کاربەدەستانی عێراق دەڵێن ژنێـکی خۆکوژ خۆی تەقاندووەتەوە لە بازاڕێکی قەرەباڵغی شارۆچکەی مسەیەب لە پارێزگای بابلی باشوری بەغدا و لە ئاکامدا 31 کەس کوژراون و 35 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق، بڕیارێکی نابەرپـرسانەیە، لەم کاتەی چەندان کێشە ناوچەکەی گرتووەتەوە
بەپـێی ئەنجامە نیمچە کۆتایـیەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی بەریتانیا کە دوێنێ پـێنجشەممەی ئەنجام درا، پارتی کۆنەپارێز هەرچەندە زۆرینەی لەدەست دا، بەڵام هێشتا لە پارتەکانی دیکە کورسی زیاتری بردووەتەوە
وەزیری دەرەوەی قەتەر دەڵێت وڵاتەکەی ئامادە نیـیە چۆک دابدات و دەسـتبەرداری سیاسەتە دەرەوەیـیەکانی ببێت
دەزگاکانی ڕاگەیاندی فەرمی سوریا دەڵێن هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان شوێنەکانی داعشیان بۆردومان کردووە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ڕەققە لە دیوی باشوری ڕووباری فورات
ئێران دەڵێت ئەو هێرشبارانەی ناسیوەتەوە، ئەوانەی دوێنێ چوارشەممە هێرشیان کردە سەر مەزارگەی خومەینی لە دەرەوەی تارانی پایتەخت و بینای پەرلەمان لە ناو تاران و بوونە مایەی کوژرانی 17 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 50 کەسی دیکە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت بەنیازە کریستۆفەر ڕەی دەسـتنیشان بکات بۆ گرتنەدەستی پـۆستی بەڕێوەبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI
بەپـێی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز وڵاتی قەتەر وتووێژدەکات لەگەڵ ئێران و تورکیا بە مەبەستی دابینکردنی ئاو و خۆراک بۆ خەڵکەکەی، ئەمەش پاش دوو ڕۆژ لەوەی عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و چەند وڵاتێـکی دیکە پەیوەندی دیپـلۆماسی و ئابوریـیان لەگەڵیدا بڕی
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ شەرمەزارکردن و سزادانی ئەوانەی دەستیان هەبووە لەو هێرشەی لە لایەن پاسەوانانی سەرۆکی تورکیا و هێزی تایبەتی تورکی کە لە 16 ی مانگی پێنجدا کردیانە سەر خۆپـیشاندەران لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا
دەزگای هەواڵی ئێرانی ڕایگەیاند ئەمڕۆ چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر مەزارگەی ئایەتووڵڵا خومەینی و پەرلەمانی ئێران و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 12 کەس کوژراون و 42 کەسی دیکە برینداربوون
هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە یەکەیەکی هێزەکانی ڕژێمی سوریایان دا لەکاتێکدا ئەو یەکەیە نزیک بووەتەوە لە ناوچەیەک کە لەوێ هێزی تایبەتی هاوپەیمانان مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن
سەرۆکی ئەمەریکا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتیوانی لەو هەنگاوانەی عەرەبستانی سعودیـیە و چەند وڵاتێـکی دیکەی عەرەبی کرد کە لە بەرامبەر قەتەر ناویانە و پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵدا بڕیوە
کاربەدەسـتانی ئاسایشی فەڕەنسا دەڵێن کەسێـک بە چەکوش هێرشی کردووەتە سەر پـۆلیسێـک لە پاریسی پایتەخت و پـۆلیسەکە لێی هاتووەتە دەست و بە چەکەکەی برینداری کردووە
زیاتر نیشـان بده