هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەڵێت شەڕی ڕزگارکردنی شاری ڕەققە هەرچەندە شەڕێکی قورس و دورێژخایەن دەبێت، بەڵام گورزێـکی گەورە دەبێت بۆ بیروباوەڕی داعش
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەققە پـێشڕەویـیان کردووە و توانیویانە بچنە نێو چەند بینایەکی ئەو شارە لە ناوچەی مەشلەب
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت لەشکری وڵاتەکەی بڕیاری دا هێزەکانی لە بنکەی لەشکری ئنچەرلیکی تورکیاوە بۆ بنکەیەکی لەشکری وڵاتی ئوردن بگوێزێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە وتووێژەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ئەنکەرە شکستیان هێنا
ئاژانسی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNICEF ئەمڕۆ دووشەممە ئاگاهیدا کە چربوونەوەی شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی عێراق و داعش زیان و کاریگەری خراپی بە پلەی یەکەم کردووەتە سەر منداڵان لە شاری موسڵ
هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر لە شاری ڕەققەی ژێر دەستی داعش نزیک دەبنەوە و لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو توانیویانە چەندان گوند و کێڵەگەی کشتوکاڵی لە ڕۆژئاوا و باکوری شارەکە کۆنترۆڵ بکەن
پـۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند ئەو ئۆتۆمبیلە ڤانە بارهەڵگرەی لەسەر پردی لەندەن خەڵکی کرد بە ژێرەوە لەگەڵ ئەو هێرشەی بە چەقۆ کرایە سەر دوو باڕ و ڕێستورانتێک لە بازاڕی بارا هێرشی تێرۆرستی بوون
لەشکری ئەمەریکا جارێکی دیکە تورکیا دڵنیا دەکاتەوە لە بارەی ئەو چەکانەی بە هێزە کوردیـیەکانی سوریای دەدات، ئەمەش پاش ئەوەی ئەنکەرە ئەم کارەی واشنتنی بە ئەوپەڕی جێی مەترسی ناودێرکرد
وەزیری تەندروستی سودانی باشور دەڵێت بە لایەنی کەم 15 منداڵ گیانیان لەدەسـتداوە بەهۆی کۆتانیان لە دژی نەخۆشی بە دەرزی بەبێ ئەوەی خاوێن بکرێنەوە
سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئوردن دەڵێت لەشکری وڵاتەکەی ناچێتە ناو خاکی سوریاوە و ئەوەی لە میدیاکان باس دەکرێت هیچ بنەمایەکی ڕاستیـیان نیـیە
کاربەدەستان لە نیجەر ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتیان لە بیابانی ناوچەی ئاگادیزی باکوری وڵاتەکە لە نزیک سنووری لیبیا 44 کۆچبەری نایاسایی کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵ بوون لە تینوێتیدا گیانیان لەدەستدا
سەرۆک ترامپ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان، هاوخەمی قوڵی خۆی درەبڕی بۆ قوربانیـیانی تەقینەوەکەی دوێنێ چوارشەممە
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی شەرمەزارکرد، ئەوەی بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی زیاتر لە 90 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 300 کەسی دیکە
عەزیز محەمەد سیاسەتمەداری دێرینی کورد و سکرتێری پـێشووی حزبی شیوعی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە تەمەنی 93 ساڵی کۆچی دواییکرد
بەپـێی ماڵپەڕێکی هەواڵی ئەمەریکایی سەرۆک ترامپ بڕیاری داوە وڵاتەکەی لە ڕێکەوتنـنامەی پاریس بۆ کەشوهەوا پکشێنێتەوە
لەشکری ئەمەریکا سیستەمێکی بەرگری موشەکی خۆی تاقیکردەوە و توانی سەرکەوتووانە موشەکێـکی بالیستی مەودا دور لەسەر ئۆقیانوسی پاسفێک تێکبشکێنێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت پـڕچەککردنی هێزەکانی یەپەگە لە لایەن ئەمەریکاوە جێی ئەوپەڕی مەترسی و داوا لە واشنتن دەکات لەو بڕیارەی پاشگەزببێتەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت لە ئێستادا ناکرێت ڕێگە بە پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بدەن سەردانی سەربازانی خۆیان بکەن لە بنکەی لەشکری ئنچەرلیک
کاربەدەستانی عێراق دەڵێن لە ئاکامی تەقینەوەی 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە بەغدای پایتەخت بەلایەنی کەم 31 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاجە گوڵینەی دانا لە گۆڕستانی ئەرلنگتنی نیشتمانی لە نزیک واشنتنی پایتەخت، ئەمەش لە ڕۆژی یادەوەری ئەو سەربازانەی لە پـێناو ئەمەریکا و بەهاکانی گیانی خۆیان بەخشی
سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ لەسەر تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی" کۆریای باکور ئەوپەڕی بێڕێزی خۆی نیشانی چینی دراوسێی دا، لە ڕێگەی هەڵدانی موشەکێکی دیکەی بالیستی... بەڵام چین هەوڵی زۆر دەدات!"
زیاتر نیشـان بده