دەزگای هەواڵی ئێرانی ڕایگەیاند ئەمڕۆ چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر مەزارگەی ئایەتووڵڵا خومەینی و پەرلەمانی ئێران و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 12 کەس کوژراون و 42 کەسی دیکە برینداربوون.
ئیلیاس حەزرەتی بە تەلەفیزیۆنی ئێرانی وت سێ هێرشبەر یەکێکیان دەمانچەی پێبووە و دوانەکەی تر کڵاشینکۆفیان پێبووە هێرشیان کردۆتە سەر پەرلەمان.
دەزگای هەواڵی ئای ئێس ئێن ئەی ڕایگەیاند کاربەدەستێکی ئێرانی وتوویەتی یەکێک لە چەکدارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە چواردەوردراوە و هەموو دەرگاکانی پەرلەمانیش داخراون.
وتی " من لەناو پەرلەماندا بووم کاتێک کە تەقەکردنەکە ڕوویدا."
یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکانی کە لەوێ بووە و نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی " هەموومان سەرسام بووین و دەترساین. دوو پیاوم بینی کوێرانە تەقەیان دەکرد."
دەزگای هەواڵی فارس وتی دوای نزیکەی کاتژمێرێک چەکدارێکی تر تەقەی لە مەزارگەی ئایەتوڵڵا خومەینی کردووە و لەوێش چەند کەسێک برینداربوون.
داعش لە ڕاگەیاندنێـکیدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا دوو کەس بە زمانی عەرەبی هوتاف دەکێشن.
سەرچاوە / VOA