بەپـێی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز وڵاتی قەتەر وتووێژدەکات لەگەڵ ئێران و تورکیا بە مەبەستی دابینکردنی ئاو و خۆراک بۆ خەڵکەکەی، ئەمەش پاش دوو ڕۆژ لەوەی عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و چەند وڵاتێـکی دیکە پەیوەندی دیپـلۆماسی و ئابوریـیان لەگەڵیدا بڕی.
کاربەدەسـتێـک لە حکومەتی قەتەر کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت، بە ڕۆیتەرزی گوتووە دۆحە لەگەڵ تاران و ئەنکەرە لە وتووێژدایە بۆ ئەم مەبەستە و هێڵی ئاسمانی قەتەر هەڵدەستێت بە گواستنەوەی ئەو پـێداویستیانە.
گوتوشیەتی لە ئێستادا بەشی چوار هەفتە دانەوێڵە لە بازاڕەکانی قەتەردا هەن و خۆراکێکی زۆریش لە دۆحە عەمبارکراوە.
جێی ئاماژەیە لەوەتای ڕۆژی دووشەممەوە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵ قەتەردا بڕیوە، ترس و دڵە ڕاوێکی خەڵکی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و کەوتوونەتە کڕینی بڕێکی زۆری پێداویستە سەرەکیـیەکانی خۆراک. قەتەر نزیکەی 40% ی پـێداویستیـیە خۆراکیـیەکانی لە عەرەبستانی سعودیـیە هاوردە دەکرد.