کاربەدەستانی عێراق دەڵێن ژنێـکی خۆکوژ خۆی تەقاندووەتەوە لە بازاڕێکی قەرەباڵغی شارۆچکەی مسەیەب لە پارێزگای بابلی باشوری بەغدا و لە ئاکامدا 31 کەس کوژراون و 35 کەسی دیکە برینداربوون.
کاربەدەسـتێکی ئاسایش بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوت تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی گەورەی مسەیەب ڕوویداوە و ژنەکە بۆمبەکەی لە ژێر جلەکانیەوە شاردبووەوە.
لە شاری کەربەلای باشوری عێراقیش کاربەدەستان دەڵێن خۆکوژێک لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئاشکرابوو و هەوڵی هەڵاتنی دابوو، بۆیە ناچار خۆی لە پارکێـکی ئۆتۆمبیلدا تەقاندەوە و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هەردوو هێرشەکە ڕاگەیاند، بەڵام دەڵێت هەردوو خۆکوژەکە پـیاوبوون.