کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت داعش لە میانەی هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ سەر پارێزگای سوەیدای زۆرینە دورزی لە باشوری وڵاتەکە، 36 ژن و منداڵی ڕفاندووە
ڕۆیتەرز دەڵێت ئیسرائیل ئەو هەواڵەی پشـتڕاستکردەوە کە دەڵێت سەرۆک ترامپ داوای لە وڵاتەکەیان کردووە ئەو ژنە تورکە ئازادبکات کە پەیوەندی بە حەماسەوە هەبوو، ئەمەش تاوەکو تورکیا قەشە ئەمەریکایـیەکە ئازادبکات
شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە دیمەشقی پایتەختی سوریایە بە مەبەستی دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی سوریا
مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق داوایکردووە لە زووترین کاتدا حکومەتی نوێی وڵاتەکە پـێکبهێنرێت لەسەر بنەمای ڕاست و دوروست تاوەکو ڕووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و بتوانێت خزمەتگوزاریـیە سەرەکیـیەکان بۆ خەڵکی وڵاتەکە دابینبکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاگاهی بە تورکیا دا لەوەی ئەگەربێت و ئەو قشە ئەمەریکایـیە ئازاد نەکات کەوا بۆ نزیکەی دوو ساڵە دەسـتگیریانکردووە، ئەوا سزای گەورەی بەسەردا دەسەپـێنێت
سەرۆکی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی زارەکی توندی کردە سەر دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
لە ڕووداوێکی کەم وێنەدا هەردوو فڕۆکەوانی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ئاسماندا بەشەڕدێن و ژیانی سەرنشینانی فڕۆکەکە دەخەنە بەرمەترسیـیەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی داعش لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەر پارێزگای سوەیدای زۆرینە دورزی سوریا گەیشتە زیاتر لە 220 کوژراو
دەسەڵاتدارانی دادوەری تورکیا بڕیاریان دا ئەو قەشە ئەمەریکایـیەی لە مانگی دەی ساڵی 2016 وە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی سیخوڕی و لایەنگری فەتحوڵڵا گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیندان بهێنرێتە دەرێ و لە ماڵێکەیدا دەستبەسەربکرێت
سهرۆکی ئێرانی حهسهن روحانی دهڵێت هیچ پێویست ناکات وەڵامی هەڕەشەکانی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بداتەوە
سهرۆکی تورکیا رهجهب تهیب ئهردوغان دەڵێت ئهو دژی بڕینی پەیوەندیـیە ئابوریـیەکانە لەگەڵ ئێراندا، ئەمەش له کاتێکدا ویلاته یهکگرتووهکان ئامادهیه بۆ سهپاندنی سزاکانی بەسەر تاراندا
میدیا فەرمیـیەکانی ئێران بڵاویانکردەوە حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێرانی گۆڕیوە لەم دەمەی بەهای دراوی وڵاتەکەی گەیشتۆتە ئاستی هەرە نزمی
دادگای تاوانەکانی موسڵ بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەندامێکی پـێشووی داعش دەرکرد کە بە "ئەلموهاجیر" ناسرابوو و بەشداری چەندان تاوانکاری سەڕبینی خەڵکی سیڤیلی کردبوو
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند ژمارەیەک ڕێبەری مەترسیداری داعشی کوشتووە کە نەخشەیان دادەنا بۆ هێرشکردنە سەر عەرەبستانی سعودیـیە و ئەمەریکا و سوید
باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی توندی لە وڵاتانی عەرەب گرت لە بەرامبەر هەڵوێستیان سەبارەت بە مەسەلەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیـیەکان. دەڵێت وەک پـێویست هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە نادەن
لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی سوریای بەرداوەتەوە پاش ئەوەی هاتبووە ئاسمانی وڵاتەکەی
کاربەدەستانی یۆنان دەڵێن بەپـێی دوایـین ئاماری زیانە گیانیـیەکانی ئاکامی ئەو ئاگرە گەورانەی لە ڕۆژی دووشەممەوە بەربوونەتە دارستانەکانی ناوچەی ماتی ڕۆژهەڵاتی ئەثینای پایتەخت زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستداوە و 172 کەسی دیکە برینداربوون
بەنجامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بە توندی وەڵامی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای دایەوە لە پاش ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیلی بە فاشست و ڕەگەزپەرست ناودێرکرد
سەرچاوەکان لە سەندیکای پارێزەرانی بەسڕە دەڵێن پارێزەرێکیان کە داکۆکی لە مافی خۆپـیشاندەرانی شارەکەیانی دەکرد لە هێرشێکی چەکداریدا کوژراوە
بەریتانیا دەڵێت لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دەکات لە بارەی دوو ئەندامی داعش کە هاوڵاتینامەی بەریتانیان هەبوو و ئێستا شیانی هەیە لەسەر تاوانەکانیان لەسێدارەبدرێن
زیاتر نیشـان بده