هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند ژمارەیەک ڕێبەری مەترسیداری داعشی کوشتووە کە نەخشەیان دادەنا بۆ هێرشکردنە سەر عەرەبستانی سعودیـیە و ئەمەریکا و سوید.
هاوپەیمانێتیـیەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی لە 24 ی مانگی چوار هێرشێکی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدابوو و لە ئاکامدا منەور ئەلمطێری ئەندامی داعش کوژرا کە پلانی بۆ هێرشی تێرۆرستی لە سعودیـیە دادەڕشت.
سوفیان مەکۆح کە ئەویش ئەندامێکی داعشێک بوو و هاوڵاتینامەی بەڵجیکای هەبوو و بە ئامانجی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیـیەکانی ئەمەریکا ڕووی لە سوریا کردبوو لە 2 ی مانگی شەش بە هێرشێکی ئاسمانی کوژرا.
هەروەها ئەندامێکی دیکەی داعش کە بە سیماک ناودێرکرابوو و بەرپـرسبووە لە کارە سیخوڕیـیەکانی داعش و پەیوەندی بە شانەیەکی داعشەوە هەبووە کە بەنیازبوون هێرشی تێرۆرستی لە سوید ئەنجام بدەن، لە 12 ی مانگی شەش ئەویش بە بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کوژراوە.