دادگای تاوانەکانی موسڵ بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەندامێکی پـێشووی داعش دەرکرد کە بە "ئەلموهاجیر" ناسرابوو و بەشداری چەندان تاوانکاری سەڕبینی خەڵکی سیڤیلی کردبوو.
دادوەر عەبدولسەتار بەیرەقەدار گوتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ ماڵپەڕی ئەنجومەنی دادوەری وڵاتەکەی ڕایگەیاند"دەستەی دووی دادگای تاوانەکانی نەینەوا بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکرد بۆ تێرۆرستێکی ئەندامی ڕێکخراوی تێرۆرکاری داعش کە بە ئەلموهاجیر ناودێردەکرێت."
گوتیشی ئەم تاوانکارە ژمارەیەک ژن و پـیاوی سیڤیلی لە شارۆچکەی شەنگال سەربڕیبوو و جگە لەمە شەڕی لە دژی هێزەکانی ئاسایش و لەشکر لە موسڵ کردبوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بە پـێی ماددەی چواری یاسای نەهێشتنی تێرۆر دادگا بڕیاری ئەم سزایەی بۆ داوە، بەڵام ناسنامەی تاوانکارەکەی ئاشکرا نەکرد.