Accessibility links

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی داعش بۆ سەر سوەیدای سوریا گەیشتە 220 کوژراو


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی داعش لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەر پارێزگای سوەیدای زۆرینە دورزی سوریا گەیشتە زیاتر لە 220 کوژراو.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانسی ڕاگەیاند 127 کەس لە کوژراوەکان کەسی سیڤیل بوون و تەنانەت چەکدارەکانیشی کوژراون خەڵکی ناوچەکە بوون لەوانەی چەکیان بۆ شەڕی دژی داعش هەڵگرتبوو. گوتیشی بەشێک لە کوژراوەکان لە ناو ماڵەکانیان گولـلەبارانیان کردوون.

هەروەها کۆمەڵەکە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی لە هێرشەکەدا کە کرابووە سەر شاری سوەیدا و چەند گوندێکی پارێزگاکە 38 چەکداری داعشیش کوژراون، لەوانە 7 چەکداریان خۆکوژ بوون.

XS
SM
MD
LG