کۆمسیاری کۆمیتەی ئەمەریکا بۆ ئازادیـیە ئاینیـیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەڵێت تورکیا زۆر شت هەیە لە دەستی بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپدا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارێکی سەرۆکایەتی واژوکرد بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا
کاربەدەستانی ئەندەنوسیا دەڵێن ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی یەکشەممە لە باکوری دورگەی لۆمبۆکی دا گەیشتە 98 کەس
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن لە پـێناو ئازادکردنی ئەو کەسە سیڤیلانەی داعش مانگی ڕابردوو لە پارێزگای سوەیدای باشوری وڵاتەکە ڕافاندونی، ئامادەن ئاڵوگۆڕ لەگەڵ داعشدا بکەن
وەزارەتی ناوخۆی تونس دەڵێت 2 کەسی تێرۆرستی دەسـتگیرکردووە کە پەیوەندیـیان بەو تونسیـیەوە هەبووە ئەوەی مانگی شەش لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانی کارێکی تێرۆرستی مەترسیدار
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر بانکێکی ڕووسیا و دوو کۆمپانیا و کەسێک سەپاند بەهۆی یارمەتیدانی کۆریای باکور لە دەربازبوون لە سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن دوو خۆکوژ هێرشیان کردووەتە سەر مزگەوتێکی شیعەکان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 25 کەس کوژراون و 40 کەسی دیکە برینداربوون
هەردوو لەشکری ئوردن و ئیسرائیل لەو چەکدارانەی داعشیان داوە کە لە سنووری وڵاتەکانیانەوە نزیکبوونەتەوە. دەڵێن ژمارەیەکیان لێ کوشتوون
پاش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بەسەر دوو وەزیری تورکیا سەپاند، بەهای لیرەی تورکی لە بازاڕەکانی دراو بە شێوەیەکی بەرچاو شکاوە
ئەو پـرۆفیسۆرە کوردەی مەدالیای نۆبڵ بۆ بیرکاری ساڵی 2018 ی بردەوە، لە میانەی مەراسیمی بەخشینی مەدالیاکە لە شاری ڕیۆ دی جانێرۆی بەڕازیل لێی دزرا
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بەسەر دوو وەزیری تورکیا سەپاند لە پاش ئەوەی ئەنکەرە داواکەی واشنتنی ڕەتکردەوە بۆ ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ برەنسن کە نزیکەی 2 ساڵە دەسـتگیریان کردووە
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watchدەڵێت دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودیـیە دوو ژنی چالاکوانی ناسراویان دەستگیرکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بێ پـێشینە لە دژی بزوتنەوەی داکۆکیکار لە ئازادی ژنان
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان ڕایگەیاند هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مانگی چواری ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، واتە شەش مانگ لە پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی هەرێمەکان
کۆمپانیای فەیسبوک دەڵێت وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ ڕێگەگرتن لە دەسـتێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، 32 حسابی ساختەی سەر سیستمەکەی داخستووە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی لەشکری ئەمەریکا لە ئەوروپا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا دەبێت بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی لەشکری ئەو وڵاتە
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕاگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە لە نزیک دوشەنبەی پایتەختی تاجیکستان کرایە سەر کۆمەڵێک پاسکیل سواری بینانی و لە ئاکامدا 4 چوار پاسکیل سوار کوژران و 3 ی دیکە برینداربوون
نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا دەڵێت بە نیازە لە مانگی نۆ کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئێران و ڕووسیا و تورکیا سازبکات لە بارەی پـێکهێنانی کۆمیتەیەک بۆ نووسینەوەی دەستوری نوێی سوریا
ڕاوێژکاری حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران دەڵێت هەر وتووێژێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجام بدرێت، دەبێت لە سەرەتادا گرژیـیەکان کەمبکرێنەوە و واشنتن بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ئامادەیە لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران کۆببێتەوە بەبێ هیچ مەرجێک و لە هەر کاتێکدا بیانەوێت
وەزارەتی ناوخۆی تاجیکستان دەڵێت لە هێرشێکدا لە باشوری دوشەنبەی پایتەخت 4 پاسکیلسوار کوژران و 3 ی دیکە برینداربوون
زیاتر نیشـان بده