Accessibility links

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕادەگەیەنێت


کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان ڕایگەیاند هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مانگی چواری ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، واتە شەش مانگ لە پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی هەرێمەکان.

عەبدولباست عەبدی سەیاد سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە 20 ی مانگی چوار بەڕێوەدەچێت. گوتیشی باری ئاسایشی و بابەتی دیکە لەبەرچاو گیراون.

بەڵام حەفیزوڵڵا هاشمی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گوتی" ڕەوشی ئاسایش و دابینکردنی پارە بۆ پـرۆسەی هەڵبژاردنەکان و ئەو ماوە کورتەی لە نێوان هەڵبژاردنەکاندا هەیە، گەورەترین کۆسپن لە بەردەمی ئەم هەڵبژاردنانە."

بەپـێی کۆمیتەکە 9 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەوانە 3 ملیۆنیان ژنن.

تادامیچی یامامۆتۆ سەرۆکی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان لەم بارەیەوە لە بەیانـنامەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بە ساتێکی گرنگی لە دیموکراسی ئەفغانستان ناودێرکرد.

XS
SM
MD
LG