سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ئامادەیە لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران کۆببێتەوە بەبێ هیچ مەرجێک و لە هەر کاتێکدا بیانەوێت.
سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ جوزیپی کۆنتێ سەرۆک وەزیری ئیتالیا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی "ئەگەر ئێرانیـیەکان بیانەوێت ئەوا چاوم پـێـیان دەکەوێت. نازانم ئەگەر بۆ ئەمە ئامادەبن یان نا. هیچ مەرجێکی پـێش وەختم نیـیە. ئەگەر ویستیان ئەوا دەیانبینم لە هەر کاتێک بیانەوێت."
ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپ پاش ئەوە دێت کە گرژیـیەکانی نێوان واشنتن و تاران لەم دوایـیانە زۆر زیادیانکرد.
نوێکردنەوەی سزاکانی ئەمەریکا بەسەر ئێران هێندەی دیکە بەهای تمەنی ئێرانی شکاند. هەروەها چاوەڕواندەکرێت لە پاش مانگی یازدە ئەمەریکا سزا بەسەر ئەو وڵات و لایەنانە بسەپـێنێت کە بەردەوام دەبن لە هاوردەکردنی نەوت لە ئێران.