Accessibility links

ژمارەی قوربانیـیانی بومەلەرزەکەی یەکشەممەی ئەندەنوسیا گەیشتە 98 کەس


کاربەدەستانی ئەندەنوسیا دەڵێن ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی یەکشەممە لە باکوری دورگەی لۆمبۆکی دا گەیشتە 98 کەس.

سوتۆپـۆ پـورۆ نوگرۆهۆ گوتەبێژی ئاژانسی نیشتمانی بۆ کارەساتەکان ئەمڕۆ دووشەممە بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند تەرمی 9 گەشیتار ئەندەنوسی دۆزراونەتەوە و بەمەش ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بومەلەرزەکە گەیانیان لەدەستداوە گەیشتە 98 کەس و 236 کەسی دیکە برینداربوون. گوتیشی هەموو قوربانیـیەکان ئەندەنوسین.

پـێشبینی کرد ژمارەی قوربانیـیەکان زیاتربن لە کاتێکدا هێشتا کارەکانی پشکنینی شوێنە وێرانبووەکان بەردەوامن.

بومەلەرزەکە کە بە گوڕی 6.9 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر لە دورگەکەی دا، زیانی بە هەزاران بینای دورگەکە گەیاند، زیانیشی بە ڕێگا و بانەکان و 3 پـردی سەرەکی گەیاندووە، ئەمەش کارەکانی بەهاناچوونی قورسترکردووە.

تیمەکانی بەهاناچوون توانیویانە نزیکەی 2700 گەشتیاری ئەندەنوسی و بیانی لە شوێنە وێرانبووەکان بگوێزنەوە بۆ بەندەرێک لە باکوری دورگەکە تاوەکو لەوێوە بەرەو فڕۆکەخانەیان بەرن. دەڵێن زۆربەی گەشتیاران دورگەکەیان چۆڵ کردووە.

جێی ئاماژەیە یەکشەممەی ڕابردووش بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر لە هەمان دورگەی دا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 17 کەس و برینداربوونی سەدان کەسی دیکە.

XS
SM
MD
LG