Accessibility links

دوو هێڵی ئاسمانی جیهانی گەشتەکانیان بۆ تاران ڕادەگرن


هەردوو هێڵی ئاسمانی Air France و British Airways ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایانگەیاند لە مانگی داهاتووە گەشتەکانیان بۆ تارانی پایتەختی ئێران ڕادەگرن.

هێڵی ئاسمانی ئێر فڕانس کە بە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی Joon گەشتەکانی بۆ تاران ئەنجام دەدا، دەڵێت لە 18 ی مانگی نۆوە ڕایدەگرێت بەهۆی وەک دەڵێت قازانجێکی ئەوتۆی لێ ناکات.

دەزگای چاودێری هاتوچۆی ئاسمانی فەڕەنسا دەڵێت ئێر فڕانس پـێشتر لەم مانگە گەشتەکانی بۆ لە پاریس بۆ تاران لە سێ گەشت لە هەفتەیەک بۆ یەک گەشت کەمکردەوە.

هاوکات هێڵی ئاسمانی بریتش ئێروەیس ئەویش ڕایگەیاند گەشتەکانی لە لەندەنەوە بۆ تاران ڕادەگرێت. ئەویش دەڵێت لە ئێستادا قازانجی تێدا نیـیە. دوایـین گەشتی ئەم هێڵە بۆ تاران لە 22 ی مانگی نۆ دەبێت و گەڕانەوەکەی لە 23 ی مانگ دەبێت.

بریتش ئێروەیس دەڵێت ئەم بڕیارەی پەیوەندی سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمەریکا بەسەر ئێرانەوە نیـیە.

مانگی ڕابردوو هێڵی ئاسمانی KLM ی هۆڵەندی ئەویش ڕایگەیاند گەشتەکانی بۆ تاران ڕادەگرێت.

XS
SM
MD
LG