سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت تورکیا وڵاتێکی زۆر دۆستی ئەمەریکا نەبووە، ئەمەش پاش زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر دەسـتگیرکردنی قەشەیەکی ئەمەریکایی لە لایەن ئەنکەرەوە
دادگای پـیاداچوونەوەی ئەسفەهان سزای زیندانی یەک ساڵی بۆ غولام حسێن کەرباسچی سەرۆکی پـێشووی شارەوانی تاران پەسەندکرد، ئەمەش بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە لە دژی ڕژێمی وڵاتەکەی
کاربەدەستانی ئەمەریکا پەنابەرێکی عێراقیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش و کوشتنی پـۆلیسێکی عێراقی
دادگایەکی لیبیا سزای مەرگی بۆ 45 کەس دەرکرد بە تاوانی کوشتنی خۆپـیشاندەران لە تەرابلوسی پایتەخت لە سەردەمی ڕژێمەکەی موعەممەر قەزافی لە ساڵی 2011
تورکیا گومرگی سەر کۆمەڵێک بەرهەمی ئەمەریکا زیادکرد، ئەمەش لە نێوەندی زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن لەسەر کەیسی قەشە ئەندرۆ برەنسنی ئەمەریکایی کەوا بۆ نزیکەی 2 ساڵە لە تورکیا دەستگیرکراوە
کچێکی سۆماڵی موسڵمان بووە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ناوچەیەکی ویلایەتی مینیسۆتا
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوێنێ سێشەممە پەیوەندی تەلەفۆنی کرد لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک وەزیری عێراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کاربەدەستانی ئیتالیا دەڵێن ژمارەی قوربانیانی ئاکامی داڕمانی پـردێک لە شاری جینوای باکوری وڵاتەکەیان گەیشتە 30 کەس
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی بایکۆتی ئامێرە ئەلیکترۆنیـیەکانی ئەمەریکا دەکات، لەوانە تەلەفۆنی مۆبایلی ئایفۆن
کاربەدەستانی پـۆلیسی بەریتانیا دەڵێن کەسێک بە ئۆتۆمبیل لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیان لە خەڵکی پـیادە و پاسکیل سواری داوە بەر لەوەی خۆی بکێشێت بە بەربەستێکی بەردەم بینای پەرلەماندا
بازاڕەکانی دراو لە ئاسیا و ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە جموجۆڵێکی جیاوازیان تێکەوت، بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بۆ ئاستێکی بێ پـێشینە، ئەویش 100 دۆلاری ئەمەریکایی بەرامبەر بە 724 لیرەی تورکی
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکەی کردووە گومرگی سەر ئاسن و ئەلمنیۆمی تورکیا دوو هێندە لێبکەن، ئەمەش پاش وتارە توندئامێزەکەی سەرۆکی تورکیا
هەتا دێت و لیرە تورکی هێندەی دیکە دەشکێت، ئەمەش لە ئاکامی زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ناکۆکی لەسەر، لەوانە کەیسی قەشە ئەندرۆ برەنسن کە نزیکەی دوو ساڵە لە تورکیا دەستگیرکراوە
وەزیری وزەی تورکیا دەڵێت سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا بەسەر تاران وڵاتەکەی لە کارە بازرگانیـیەکانی لەگەڵ ئێراندا بەردەوام دەبێت بەپـێی ئەو گرێبەستانەی لە نێوان هەردوو وڵات مۆرکراون
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکو ماس ڕۆژی چوارشەممە هۆشیاری دا سەبارەت بە بڕیاری سەرۆک ترامپ بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران و گوتی ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهێزکردنی هێزە ڕادیکاڵەکان لە ناوچەکە
پەرلەمانی ئێران وەزیری کاری وڵاتەکەی لە پـۆستەکەی لادا، ئەمەش پاش چەند مانگێک لە ناڕەزایەتیـیەکانی خەڵکی ئێران بەهۆی خراپی باری ئابوری وڵاتەکەیانەوە
فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دانی نا بەوەی تاران پشتیوانی لە یاخیبووە حوثیـیەکانی یەمەن دەکات، ئەمەش سەرەڕای نکۆڵی بەردەوامی کاربەدەستانی ئێران لەو کارە
وەزارەتی ناوخۆی مەکەدۆنیا ڕایگەیاند پـۆلیسی وڵاتەکەی 7 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی شەڕکردن بۆ توندڕەوە ئیسلامیـیەکان لە عێراق و سوریا، دەڵێت دەستگیرکردنەکان بە هاوکاری زانیاری هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە
گروپـێکی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی داوای لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش کرد لێکۆڵینەوە بکات لەسەر ئەو هێرشە ئاسمانیانەی بوونە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی سیڤیل
کۆمەڵە کۆمپانیای دایملەری ئەڵمانی بۆ پـیشەسازی ئۆتۆمبیل بڕیاری دا کارە بازرگانیـیەکانی لە ئێران ڕابگرێت پاش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزاکانی خۆی بەسەر تاراندا سەپاندەوە
زیاتر نیشـان بده