ئه‌و ڕه‌وشه‌ی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێناویانه‌ته ئاراوه گه‌لێک پرسیاریان به دوای خۆیدا هێناوه، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی زۆرێک له وڵاتان.
دیارده‌یه‌کی بێ پێشینه بوو کاتێک چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌رینی سوننه نشیندا له عێراق و له سوریاش.
چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامن له شه‌ڕه‌کانیان له‌گه‌ڵ کورد و ژماره‌یه‌ک هێزی تریش له عێراق و له سوریاشدا و ڕه‌وشێکی نائارام و ناجێگیریان له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا هێناوه‌ته ئاراوه.
له ساڵی 2003 وه کورد وا له به‌غدا، ژماره‌یه‌ک پۆستی سه‌ره‌کی وڵاته‌که‌ی له لایه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌رده‌وام هه‌ولێر و به‌غدا له ناکۆکیدا بوون و کێشه‌کانیان له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستاش به‌بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌وه‌ته‌وه ناویان لێنراوه کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که تورکیا به‌رژه‌وندی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی داعش و کورددا له عێراق ئانکه‌ره هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆی فه‌رمیانه‌ی نه‌بوو.
هێرشه ئاسمانیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی جم و جۆڵه‌کانی چه‌کداره‌کانی که‌م کردۆته‌وه و ئه‌و پێشڕه‌ویانه‌ی پێشتر هه‌یانبوو ئێستا نه‌یانماوه.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی نالیاوه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی پێشووی عێراق کاردانه‌وه به دوای خۆیدا دێنێت.
هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستنیشانکراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ناتوانێت ئه‌و هه‌ڵه سیاسیانه دووباره‌بکاته‌وه که نوری ئه‌لمالیکی کردوونی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا کردوونی.
بۆ دواجار نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی ده‌بێت.
چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بێ له‌و شه‌ڕه چه‌کداریه‌ی به‌رامبه‌ر به کورد ده‌یکه‌ن له عێراق و له سوریا، شه‌ڕێکی سایکۆلۆژیش ده‌که‌ن بۆ نانه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌ناو خه‌ڵکدا.
کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی خۆی ڕاگه‌یاندووه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستنیشانکراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
ناکۆکیه‌کانی کورد له عێراقدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که‌دا به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه کرانه‌وه‌ی دهروازویهکی تر بوو بۆ جیابوونه‌وه له عێراق.
ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌زاران ئاواره که زۆربه‌یان له ئێزیدیه‌کانن له خاڵی سنوریی سێمێلکاوه گواستراونه‌ته‌وه.
بڕیار بوو هێزێکی په‌ژاک ڕووه و ده‌ڤه‌ری خانه‌قین بڕوات، به‌ڵام ئه‌ندامێکی په‌ژاک ده‌ڵێت به هێند وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌ستیاریه‌ی ڕه‌وشه‌که وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم باسی کردووه وه‌ها ده‌کات ئه‌رکه‌که به شێوه‌یه‌کی تر ڕابپه‌ڕێندرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی شانشینی ئوردن له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی ده‌یدات وه‌ک گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی دژی سه‌رۆکی عێراق، پوچه‌ڵ ده‌کرێنه‌وه.
له نێوه‌ندی قه‌یرانه‌کانی وڵاته‌که‌دا، سه‌رۆکی عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی راده‌سپێرێت تا حکومه‌تی نوێ پێکبهێنێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکی تایبه‌تدا بره‌ودان به دیدی لایه‌ن و لایه‌نکاری له نێو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا و به تایبه‌تیش له نێو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا به مه‌ترسی ناودێر ده‌کات.
له ده‌می په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی باس له دۆسێی پێداچوونه‌وه ده‌کرێت به شێوازی ڕێکخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا.
ئارام موده‌ڕیسی، نوسه‌ر و چاودێری سیاسی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستاندا له شه‌ڕی مه‌خمور بریندار ده‌بێت و ده‌ڵێت برینه‌که‌ی سوکه و باری ته‌ندروستیشی جێگیره.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆکایه‌تی تورکیای برده‌وه و له وتاری سه‌رکه‌وتنیشیدا ده‌ڵێت ده‌بێته سه‌رۆکی هه‌موو گه‌لی تورکیا نه‌ک هه‌ر ته‌نها سه‌رۆکی ئه‌وانه بێت که ده‌نگیان پێداوه.
زیاتر نیشـان بده