بۆ دواجار نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی ده‌بێت.
پێشتر مالیکی نه‌ک هه‌ر ته‌نها پێی داده‌گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ جاری سێهه‌م پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری به ده‌ست بێنێته‌وه به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌شی ده‌کرد که هه‌روا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی نابێت.
عێراق له دوو قه‌یرانی قوڵدایه، قه‌یرانێکی سیاسی که پێناچێت یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی به زوویی بێته ئاراوه، دووه‌میشیان قه‌یرانێکی ئاسایشیه، هێنده سه‌خت و ئاڵۆزه که بۆ حکومه‌تێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی عێراق کۆنترۆڵکردنی قورسه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
بورهان ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
هیوا عوسمان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
ئه‌م قه‌یرانه ئاسایشی و سیاسیه، شته‌کانی له‌ناو خۆیدا تێکه‌ڵ کردووه، له‌وانه تێرۆریزم، کێشه‌ی ئاینزایی، ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی وڵاتانی دراوسێ، نه‌بونی بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه، که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و تواناییه‌کانی حکومه‌تی نێوه‌ندی و چه‌ندان دۆسێی تریش که هه‌ر هه‌موویان پێکه‌وه و هه‌ر یه‌که‌شیان به ته‌نیا کاریگه‌ری نه‌رێنی خۆیان ده‌بێت به‌سه‌ر ئایندهی وڵاته‌که‌وه.
ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستنیشانکراوه بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر، پێویسته حکومه‌ت پێنێت، به‌ڵام له نێوه‌ندی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌دا ئایا ده‌توانێت له واده‌ی یاسایی خۆیدا ئه‌م حکومه‌ته پێکبهێنێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: